سەید حەكیم چاوی بە شاندێكی هاوپەیمانێتی خەدەمات دەكەوێت و ئەكتیڤكردنی رۆڵی نوێنەران و ڕووبەڕووی ڕكابەرییە ئابووری و ئەمنییەكان دووپات دەكاتەوە
بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی لە نووسینگەی خۆی لە بەغدا لەرۆژی 20ی كانوونی دووەم چاوی كەوت بە شاندێكی هاوپەیمانێتی خەدەمات كەوت كە بە سەرۆكایەتی بەڕێز دكتۆر محەمەد جەمیل ئەلمەیاحی بوو،. لەم دیدارە باس لە سروشتی عێراق و رۆڵی ئەنجومەنی وەزیران لە قۆناغی داهاتوو كرا.
سەماحەتی گرنكی ئەكتیڤكردنی رۆلی چاودێری و تەشریعی ئەنجومەنی نوێنەرانی دووپات كردەوە و متمانەی خۆی دەربڕی بۆ ئەوەی كە ئەو خولەی ئەنجومەن بتوانێت ڕۆڵی تشەریع و شەفافیەت پتەوتر بكات، جگە لە گرنگی تشەریعی یاساكانی پەیوەست بە تەواوكردنی چوارچێوەی دەوڵەت و دەزگاكانی.
سەماحەتی ئاماژەی بە ڕكابەرییە ئەمنییەكانی سەر سنووری سووریا كرد و ستایشسی ئامادەباشی ئەمنی و سەربازی پارچە ئەمنییەكان كرد، ڕوونیشی كردەوە كە پێویستە ئاگاداری هەموو ڕووداوێكی كتوپڕ بن.
سەماحەتی لە كۆتاییدا گوتی ئیستا یەكێكی دیكەی ڕكابەرییەكاین دووچاری عێراق هاتوون و دووپاتی كردەوە كە ڕكابەری ئابووری پێشینەیە و داوای كرد پلان و بەرنامەی زانستی دابڕێژین بۆ پاڵپشتی ئابووری و بەجووڵە خستنی كەرتەكانی بەرهەم هێنان و واز لە دەوڵەتی تاكە داهات بهێنین.