• سەید حەكیم چاوی بەسەركردە لاوەكان دەكەوێت و پێشینەی سەقامگیری و گەشەپێدان باشكردنی دۆخی لاوان لە قۆناغی داهاتوو دووپات دەكاتەوە

    2026/ 01 /17 

    سەید حەكیم چاوی بەسەركردە لاوەكان دەكەوێت و پێشینەی سەقامگیری و گەشەپێدان باشكردنی دۆخی لاوان لە قۆناغی داهاتوو دووپات دەكاتەوە

    لەچوارچێوەی چالاكییەكانی دیوانی بەغدا، بەڕێز سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی شەوی 17ی كانوونی دووەمی 2017 پێشوازی لە كۆمەڵێك لە سەركردەكان و بەهرەمەندە لاوەكان كرد، سەرەتا سەماحەتی پیرۆزبایی هاتنی یادی ئیسراو میعراجی پێغەمبەری مەزنی كرد و گوتیشی كۆبوونەوەی ئەم بابەتانە لەیەك رۆژدا وێرای جیاوازی مێژووەكانیان، مانای قووڵی هەیە لەسەر پرۆژەی پەیامبەران و ئیسرا فراوانی پرۆژەكەی دەرخست و میعراجیش گەرانەوەی بۆ لای خودای گەورە بەرجەستە كرد.

    سەماحەتی جەختی لەسەر گرنگی بیرکردنەوە لەو قۆناغانە کردەوە کە عێراق لە ساڵی 2003 ەوە پێیدا تێپەڕیوە، لەوانەش ئەو ماوە سەختانەی کە ململانێی تایەفەگەری و توندرەوی و تیرۆری بەخۆوە بینیوە و زیانی بە پێکهاتەی کۆمەڵایەتی گەیاندووە، ڕوونیشیکردەوە کە عێراق ئەمڕۆ دۆخێکی ئەمنی و کۆمەلایەتی و سەقامگیریی سیاسی بەخۆوە دەبینێت کە ئەمەش دەستکەوتێکی گەورەیە کە دوای نەهامەتییەکی سەخت بەدەستهاتووە.

    سەید حەکیم ئاماژەی بە گرنگی پاراستنی هاوسەنگی کرد و ڕوونیکردەوە کە جیاوازی بیروبۆچوون و ئاراستەکان لە سیاسەت و شوێنەکانی تردا سروشتییە و هیچ دۆخێکی نمونەیی لە هیچ بوارێکی ژیاندا نییە، گوتیشی هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییە 10 هێزی سیاسی سەرەکییان بەرهەمهێناوە کە یارمەتیدەرە بۆ ئاسانکردنی لێکتێگەیشتن و بەرەوپێشچوونی بڕیاردان.

    سەید حەكیم ڕوونیکردەوە کە لە چوارچێوەی هەماهەنگیدا گفتوگۆ هەیە بە ئامانجی کەمکردنەوەی رێژەی هەڵە و زیادکردنی رێژەی سەرکەوتن و جەختی لەوەش کردەوە کە پابەند دەبێت بە وادەی دەستووری و پلانی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار لە ماوەی دەستووریدا و دواتریش دانانی سەرۆک وەزیران لە ڕۆژی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا دەكرێت.
    ..
    سەماحەتی جەختی لەوە کردەوە کە پێشینەی قۆناغی داهاتوودا خزمەتگوزاری و گەشەپێدانە، سەرەڕای کەمی دارایی و تەئکیدیشیکردەوە لەسەر پێویستی گۆڕینی عێراق بۆ ژینگەیەکی سەرنجڕاکێش بۆ وەبەرهێنان و هاندانی ئابووری و گەڕان بەدوای شوێنگرەوەی ڕاستەقینە و پشتنەبەستن بەیەک سەرچاوە و هاوبەشی ئابووری ڕوون و هەمەجۆر و هاوسەنگ بەپێی بەرژەوەندییە باڵاکانی عێراق و بانگەوازی بۆ چالاککردنی کەرتی بەرهەمهێنان و تێپەڕاندنی مۆدێلی دەوڵەتی تاكە داهات و هۆشداری دا لە دابەزینی نرخی نەوت.
    ..
    سەید حەكیم دووپاتی کردەوە کە پێویستە عێراق گرنگی بەبەرژەوەندییە باڵاکانی بدات و لەقۆناغی داهاتوو ئەو دروشمانە تێبپەڕێنێت کە زیانێکی گەورەی پێگەیاندووە، ئەوەش لەکاتێکدایە کە وڵاتانی ناوچەکە  گەشەسەندنیان بەخۆیەوە بینیوە، تەئکیدیشیکردەوە کەدیالۆگ هەیە بۆ سنووردارکردنی چەک بۆ دەستی حکومەتی عێراق کە لە بنەڕەتدا داواکارییەکی عێراقییە و جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە ئەم کێشەیە بە شکۆ و شەرەفەوە چارەسەر بکرێت، هەروەها ڕۆڵی لایەنەکانی لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و بەدەستهێنانی ئاسایش بەرز بنرخێنرێت، سەرەڕای ئەوەی داوای هاندانی سیاسی کرد کە یارمەتیدەر بێت بۆ سەرکەوتنی ئەم ڕێگایە...
    بسەید حەكیم ڕوونیکردەوە کە ئاستەنگەکانی ئابووری پێویستی بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی قورس هەیە لە قۆناغە سەرەتاییەکانیاندا، بەڵام چارەسەری بنەڕەتی و ستراتیژی دەگرنەبەر و ئاماژەی بەوەشکرد کە دابەزینی نرخی نەوت لەوانەیە دەرفەتێک بێت بۆ قبووڵکردنی چاکسازی و جەختی لەوەش کردەوە کە هاوپەیمانی هێزەکانی دەوڵەت چاودێری دەرفەتەکان و دەستکەوتەکانی خەڵک و بەرژەوەندیی گشتی دەکات لە بڕیاردان لەسەر بەشداری کردن لە هەر حکومەتێک یان بەپێچەوانە واتا بەشداری نەكردن.

    لەكۆتاییدا سەماحەتی سەید حەكیم ئاماژەی كرد كە سیستەمی دیموكراسی شێوازێكی نموونەیی نییە، بەلام باشترین بژاردەی بەردەستە، لەبەر ئەوەی دیكتاتۆرییەت و یەك لایەنی تەنها قەیرانی بەدواوەیە، دووپاتیشی كردەوە كە رەوتی حیكمە نموونەی سەركەوتووی لەسەر باشكردنی دۆخی لاوان و متمانە كردن بە تواناكانیان پێشكەش كردوە، ئەوەش كاریگەری لەسەر پاڵپشتی ئیە توێژە هەیە، جەختیشی كردەوە لەسەر ئەوەی گرنگە تەكنەلۆژیا لە باشكردنی حزمەتگوزاری ڕۆڵی باش بگێرێت.

    Related News