• سەید حەكیم پێشوازی لە باڵیۆزی كوێت دەكات و پەیوەندی دوو قۆڵی و سەقامگیری عێراق و ڕۆڵی لە ناوچەكە تاوتوێ دەكات

    2026/ 01 /20 

    سەید حەكیم پێشوازی لە باڵیۆزی كوێت دەكات و پەیوەندی دوو قۆڵی و سەقامگیری عێراق و ڕۆڵی لە ناوچەكە تاوتوێ دەكات

    لەرۆژی 20ی كانوونی دووەم بەڕیز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی لە نووسینگەی خۆی لە بەغدا پێشوازی لە بەڕێز حەسەن محەمەد ئەلزەمان باڵیۆزی كوێت لە عێراق كرد و لەم دیدارە باس لە پەیوەندی دوو قۆڵی عێراق و كوێت و پێشهاتەكانی دۆخی سیاسی و رۆڵی عێراق لە ناوچەكەكرا كە بەشێوەیەك بێت خزمەتی هەردوو ولات و گەلی برا بكات.
    سەماحەتی دووپاتی كردوەوە كە عێراق ئیستا لە دۆخێكی سەقامگیری تێپەڕ دەبێت لە ڕووی سیاسی و ئەمنی و كۆمەلایەتی كە پێشتر بەخۆیەوە نەبینیوە و ئاماژەشی كرد كە عێراق ئەرێنییەكان كەڵەكە دەكات و سەقامگیری زۆر گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەكە، ئەوەش ئەزموونی ناوچەكە و ڕكابەرییەكانی ناوچەكە ئەو راستییەی سەلماندوە.

    سەید حەكیم ئاماژەی بەوەدا کە هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییە پەیامێکی گرنگی بوژاندنەوەی عێراق بوو، هەروەها زنجیرەیەک پەیامی چاکسازی خستەڕوو کە لەماوەی ڕابردوودا لەبوارە جیاجیاکاندا بڵاوی کردووەتەوە، هەروەها داوای لە وڵاتانی ناوچەکە کرد بەشداری بکەن لە هێورکردنەوەی دۆخەکە و جەختی لە گرنگی دیالۆگ كرد وەک بژاردەیەکی بنەڕەتی بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان و زیادکردنی دەرفەتەکانی سەقامگیری و گەشەپێدان.

    Related News