سەید حەكیم پێشوازی لە پارێزگاری دیالا دەكات و پالپشتی حكومەتە خۆجێیەكان و سوود وەرگرتن لە توانای پارێزگاكان دووپات دەكاتەوە
لەرۆژی 18ی كانوونی دووەم بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی پێشوازی لە پارێزگاری دیالا بەڕێز عەدنان شەمەری كرد و سەرەتا گوێبستی سروشتی دۆخی پارێزگایەكە بوو بەتایبەتی سەبارەت بەدۆخی خزمەتگوزارییەكان.
سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر پێویستی پاڵپشتی كردنی حكومەتە خۆجێیەكان پاڵپشتی كردنیان پێدانی دەستەلاتی دەستووری و یاسایی پێیان بۆ ئەوەی بتوانن خزمەتگوزاری پێشكەش بە هاولاتیان بكات، داواشی كرد هەماهەنگی لەنێوان حكومەتە نێوخۆییەكان و وەزارەتەكان هەبێت لەگەل ئاڵوگۆركردنی ئەزموون و زانكۆ و سەنتەرەكانی تویژینەوە.
سەماحەتی ڕوونی كردەوە كە پێویستە سوود لە دەرامەتەكانی پارێزگای دیالا وەربگیرێت لەڕووی كشتوكاڵی و پیشەسازی و گەشتیاری و دووپاتی كردەوەش كە پارێزگاكە بنچینەیەكی گەورەی هەیە بەهۆی پێگەی جوگرافی، جگە لەوەی كە دەروازەی سنووریشی هەیە ئەوەش ئاسۆیەكی ڕووناكە بۆ گەشەسەندن لە ڕووی ئابووری و خزمەتگوزاریدا.