• سەید حەكیم پێشوازی لە نووری مالكی كرد و یەكڕیزی چوارچێوەی هەماهەنگی و ڕووبەڕووبوونەوەی ڕكابەری ئابووری دووپات كردەوە

    2026/ 01 /18 

    سەید حەكیم پێشوازی لە نووری مالكی كرد و یەكڕیزی چوارچێوەی هەماهەنگی و ڕووبەڕووبوونەوەی ڕكابەری ئابووری دووپات كردەوە

    بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم لە نووسینگەی خۆی لە بەغدا رۆژی 18ی كانوونی دووەم پێشوازی لە بەرێز نووری مالكی سەرۆكی هاوپەیمانێتی دەوڵەتی یاسا كرد، لەم دیدارە باس لە پێشهاتەكانی دۆخی سیاسی عێراق و بەپیلچوون بۆ شایستەكانی هەڵبژاردنەكانی عێراق بەپێی كات و ساتی دەستووری كرا، سەماحەتی حەكیم جەختیشی لەسەر یەكڕیزی چوارچێوەی هەماهەنگی و پتەكردنی كردەوە و بە كۆڵەكەیەكی سەقامگیری وڵاتی هەژمار كرد.
    سەید حەكیم گوتیشی لە قۆناغی داهاتوو ڕكابەری ئابووری زۆر بە فشار لەسەر عێراق دەبێت، ئەوەش پێویستی بە چارەسەری كاتی و ستراتیژی دوور هەیە، داواشی كرد سەرچاوەكانی داهاتوو فرە بكرێت و پشت بەتاكە داهاتی نەوت نەبەستڕێت.
    .سەید حەکیم جەختی لەسەر پێویستی پاراستنی ئەو دەستکەوتانە کردەوە کە بەپاڵپشتی خوای گەورە بەدەستهاتوون لەگەڵ دانایی  دەسەڵاتی باڵای دینی و قوربانیدانی گەلی عێراق و لێهاتوویی سەرکردەی سیاسی و کۆمەلایەتییەکان و ئاماژەی بەوەدا کە ئەم دەستکەوتانە یارمەتیدەرن بۆ سەقامگیریی ئەمنی و سیاسی و کۆمەلایەتی کە لەعیراقدا بەدی هاتووە..

    Related News