• سەید حەكیم پێشوازی لە باڵیۆزی كەنەدا دەكات و پەیوەندی دوو قۆڵی و ڕكابەریی ئابووری و سەقامگیری سیاسی تاوتوێ دەكات

    2026/ 01 /15 

    سەید حەكیم پێشوازی لە باڵیۆزی كەنەدا دەكات و پەیوەندی دوو قۆڵی و ڕكابەریی ئابووری و سەقامگیری سیاسی تاوتوێ دەكات

    بەڕێز سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی لە نووسینگەی خۆی پێشوازی لە بەڕێز كریستۆفر دێڤید بالیۆزی كەنەدا لە بەغدا كرد و لەم دیدارە باس لە پەیوەندی هەردوو ولات و دۆخی سیاسی عێراق و ناوچەكە بەگشتی كرا.

    سەماحەتی حەكیم ڕوونیكردەوە كە عێراق ڕكابەرییە ئەمنی و سیاسی و كۆمەلایەتی  تێپەڕ كردوە و ئێستا خاڵە ئەرێنییەكان كەڵەكە بوون و لە سەقامگیری بەردەوام نزیك بووەتەوە، گوتیشی گەورەترین ڕكابەری كە ئێستا ڕووبەڕووی ولات دەبێتەوە ڕكابەری ئابوورییە، بەتایەبتی بەهۆی دەوڵەتی تاك داهات، كە دەبێت بۆ فرەكردنی سەرچاوەكانی داهات بگۆڕدرێت و كەرتەكانی دیكەی بەرهەم هێنان جووڵەی پێ بكرێت.

    سەید حەكیم داوای كرد هەڵوەستەیەك لەسەر پەیامە ئەرێنییەكان بكرێت كە لە هەڵبژاردنەكانی ئەم دواییە درا، كە بریتیبوون لە بەشداری بەرفراوان و هەڵبژاردنی نوێنەرانی گەل و خێرایی راگەیاندنی ئەنجامەكان و نەبوونی ناڕەزایی، ئەوەش پابەندبوونی دیار و دەوردانی میللی لە دەوری سیستەمی سیاسی و ڕێرەوی دیموكراسی دەردەخات.

    سەید حەكیم گوتیشی گرنگە پابەندبوون بە كات وساتە دەستوورییەكان هەبێت بۆ دیاریكردنی هەر سێ سەرۆكایەتییەكە و تەواوكردنی ئەوەی ماوە لە شایستە دەستوورییەكان و جەختیشی كردەوە لەسەر پێویستی پێكهێنانی حكومەتێكی تازە كە بتوانێت سەرپەرشتی بەرژەوەندی هەمووان بكات و خزمەتگوزاری پێشكەش بكات.
     

    Related News