سەید حەكیم: عیراقییەكان دەتوانن ڕكابەرییەكان تێپەڕ بكەن و بۆ هەل بیگۆڕن
لەپارێزگای هەولێر، بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت لە میوانخانەی شێخ فاروق یوسف ئاغا شێخ بزێنی چاوی بەكۆمەڵیك شێخ و پیاوەدیارەكانی هەولێر كەوت، لەم دیدارە سەماحەتی هەڵوێستی ئیمام حەكیمی (نهێنی پارێزراو بێت)ی لە بەرگریكردن لە كورد باسكرد لەگەڵ پەیوەندی بەهێزی نێوان سەركردە كوردەكان و شەهید میحراب لە ڕووبەڕووبوونەوەی دیكاتۆریەت و تیرۆر و تایفییەت شان بەشانی یەكتر.
سەماحەتی سەرۆک دیدگا جیاوازەکانی بە دیاردەیەکی سروشتی دەزانی بە لەبەرچاوگرتنی فرەچەشنی عێراق، جەختی لەوە کردەوە کە ناکۆکی شەرمەزاری نییە، بەڵکو ئەوەی شەرمەزارییە، بێتواناییە لە ڕووبەڕووبوونەوەی و چارەسەرکردنی هەروەها متمانەی خۆی بە توانای عێراقییەکان دەربڕی بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگەکان و سوودوەرگرتن لەو دەرفەتانەی لێیانەوە سەرهەڵدەدەن.
..
بەڕێز حەكیم داوای بەڕێوەبردنی باشی قەیرانی ئابووری و سەرکەوتن لە تێپەڕاندنی ئەم ڕكابەرییەی کرد، هەروەها جەختی لەسەر پێویستی هەنگاونان لە دۆخی تاك داهاتی عێراق كرد ئەویش بە ئەكتیڤكردنی ئابووری، و هاندانی کەرتەکانی کشتوکاڵ، پیشەسازی، گەشتیاری، وەبەرهێنان و تەکنەلۆژیای مۆدێرن، و لابردنی نەوت لە بودجەی گشتی و تەرخانکردنی بۆ گەشەپێدان و پڕۆژە ستراتیژییەکان، لەكۆتاییدا ئاماژەی بە پێگەی عێراق کرد لە بەربەستە مێژووییە گەورەکاندا، و بەشدارییەکانی لە ڕێپێوانی شارستانییەتی مرۆڤایەتیدا..