سەید حەكیم: پتەوكردنی هاریكاری نێو دەوڵەتی و ئاڵوگۆڕكردنی ئەزموون پاڵپشتی سەقامگیری و بنیاتنانی عێراق و ناوچەكە دەكەن
بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت لە نووسینگەی ۆخی لە بەغدا پێشوازی لە بەڕێز خاتوون ئەنجی موتوشكیگای وەزیری بەرگری و سەرۆكی شەڕكەرە دێرینەكانی خوارووی ئەفریقیا كرد و لەم دیدارەش چەندین پلەداری سەربازی خوارووی ئەفریقیا ئامادەی دیدارەكە بوون.
لەم دیدارە باس لە پەیوەندی دوو قۆڵی و چۆنیەتی پێشخستنی كرا لەگەڵ ڕەچاوكردنی بەرژەوەندی هەردوو گەل و سماحەتی ستایشی ئەزموونی خوارووی ئەفریقیای كرد لە بوارەكانی بنیاتنان و ئاوەدان كردنەوە و قەیڕانەكانی كۆمەڵگا،سەید حەكیم ڕوونیكردەوەش كە عێراق وێرای تەواو بوونی كاری هاوپەیمانێتی نێو دەوڵەتی بۆ شەڕی داعش بەلام توانای هەیە ئەو قەیڕانە تێپەر بكات و گوتیشی ئیسستا تەنها قەیرانی ئابووری لە ئارادا هەیە ئەویش بەهۆی ڕووداوەكانی ناوچەكەیە و هانی وڵاتاین جیهانی دا كە رۆڵ بگێڕن بۆ ئەوەی سەقامگیری بۆ ناوچەكە بگەڕێتەوە.