• سەید حەكیم: یەكلایی كردنەوەی ناكۆكییەكان بەپێی دەستوور و بەرژەوەندی نیشتمانی یەكلایی دەكرێتەوە و ئەوەش یەكڕیزی و خۆڕاگری عێراق پتەوتر دەكات

    2026/ 10 /27 

    سەید حەكیم: یەكلایی كردنەوەی ناكۆكییەكان بەپێی دەستوور و بەرژەوەندی نیشتمانی یەكلایی دەكرێتەوە و ئەوەش یەكڕیزی و خۆڕاگری عێراق پتەوتر دەكات


    بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت لە نووسینگەی خۆی لە بەغدا پێشوازی لە بەڕێز هۆشیار زیباری ئەندامی مەكتەبی سیاسی و بەرپرسی ناوەندی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەغدا كەوت لەم دیدارە سەماحەتی حەكیم ستایشی نزیكبوونی نوێنەرانی پارتی دیموكراتی لە بەغدا و ڕووداوەكان گرنگە بۆ ئەوەی هەڵوێستی هاوبەش هەبێت لەگەڵ هێزە سیاسییەكانی دیكە سەبارەت بە ڕووداوەكانی ناوچەكە و ئەو ڕكابەرییانەی ڕووبەڕووی عێراق دەبیتەوە.

    سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە گرنگە ناكۆكییەكان لەڕێگەی دەستوور و یاساكان یەكلایی بكرێنەوە و بەپێی هاوكێشەی بەرژەوەندی نیشتمانی كە ئەوە لە بەرژەوەندی هەمووان دەبیت، جەختیشی كردەوە لەسەر ناردنی پەیانی دلنیایی بۆ پێكهاتە عێراقییەكان لە قۆناغی پاش تەواو بوونی ئەركی هاوپەیمانێتی نێو دەوڵەتی لە عێراق و جەختی لەسەر گرنگی یەكڕیزی و خۆڕاگری نێوخۆیی كردەوە.

    Related News