• سەید حەكیم: پرۆژەی حیكمە گەشەپێدانی نیشتمانە و سەقامگیری ولاتە و بووژانەوەی كۆمەڵگەیە، ناساندنی پەیامەكەشی بەرپرسیارێتییە

    2026/ 10 /27 

    سەید حەكیم: پرۆژەی حیكمە گەشەپێدانی نیشتمانە و سەقامگیری ولاتە و بووژانەوەی كۆمەڵگەیە، ناساندنی پەیامەكەشی بەرپرسیارێتییە


    بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت و سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی پێشوازی لە كۆمەلیك سەركردە و كادیرانی خانمانی سەر بە ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لە بەری كەرخی بەغدا كرد و لەم دیدارە ئەركەكانی ئەوانی لە پێناو خزمەتكردنی پرۆژەی حیكمە بەرز نرخاند و گەتی پێكانی ئامانجەكان پێویستی بە ئەركێكی تایبەت هەیە بۆ ڕوونكردنەوەی پرۆژەكە و وردەكارییەكانی.

    سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە گرنگە پرۆژەی حیكمە بناسرێت و داوای كرد پاش پشت بەستن بە خوا ئەرك و هەوڵی پێویست بدرێت و گوتیشی ئەو پرۆژەیە زیادكردنێكە لە كوالیتی سروشتی عێراقی و پرۆژەیەكە بۆ گەشەپێدانی نیشتمان و ەكسەقامگیری ولات و گەشەپێدانی سروشتی عێراق وجەختی كردەوەش لەسەر ئەوەی دەبێت دۆخی سیاسی بناسێنرێت و ڕوونبكرێتەوە و هەڵوێستیش دیاری بكرێت.
    لەكۆتاییدا جەختی كردەوە لەسەر گرنگی بەشكردنی گوتار بەپێی جۆری بەئامانج گیراوەكان لێرەش رۆڵەكانی حیكمە بە گوتەی سەید حەكیم ئەو بەرپرسیارێتیییە دەگرنە ئەستۆ بەوەی دەبێت ناسنامەی ڕەوتەكە بناسێنن و شانازی پێوە بكەن و شنازی بە كاروانی سەركردە شەهیدەكان بكەن.

    Related News