• سەید حەكیم: فرەیی ئابووری و فرەیی دەروازەكانی هەناردەكردنی نەوت پێویستە بۆ ڕزگاركردنی عێراق لە دەوڵەتی تاك داهات و پتەوكردن توانا نیشتمانییەكان

    2026/ 10 /22 

    سەید حەكیم: فرەیی ئابووری و فرەیی دەروازەكانی هەناردەكردنی نەوت پێویستە بۆ ڕزگاركردنی عێراق لە دەوڵەتی تاك داهات و پتەوكردن توانا نیشتمانییەكان


    بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت لە نووسینگەی خۆی لە بەغدا پێشوازی لەبەڕێز دكتۆر لەیس ئەلخەزعەلی جێگری سەرۆك وەزیران وەزیری كار و كاروباری كۆمەلایەتی لەگەڵ بەڕێز محەمەد مووسەوی وەزیری كاروكاروباری كۆمەلایەتی و پیرۆزبایی بە بۆنەی وەرگرتنی متمانەی پەرلەمان و دەستبەكاربوونی لێكردن.

    سەماحەتی سروشتی ئەو قۆناغەی ئیستای عێراقی لێكردن پاش كۆتایی هاتنی ئەركی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی داعش و ئەوەی بە پەیامێكی چاكبوونەوەی عێراق وەسفكرد و داوای كرد پەیامی دڵنیایی بە پێكهاتە عێراقییەكان بدەن، گوتیشی بەرپرسی جێبەجێكار دەبێت خزمەتی هەموو عێراقییەكان بكات.

    سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومی و داوای كرد ڕكابەرییەكان بۆ چانس بگۆڕدرێن و كاری جیدی بكرێت بۆ ئەوەی ئابووری فرە بكرێت و لەدەست تاك داهات رزگار بكرێین، هەروەها پاڵپشتی حكومەتی كرد لە لە پلانی بەرزكردنەوەی بەرهەم هێنان كە لەگەڵ توانا و ژمارەی دانیشتوانی عێراق بگونجێت و جگە لە فرەیی دەروازەكانی هەناردەكردنی نەوت لەڕێگەی تۆڕی بۆڕییەكانی هەردوو دەریای سوور و دەریای ناوەڕاست.

    Related News