سەید حەكیم: پەیوەندی بە گەلی كوردستان و باسكردنی تێكۆشانی هاوبەش یەكڕیزی نیشتمانی تۆكمە دەكات.
لەمیوانخانەی شێخ ڕەسوول چۆمانی لە پارێزگای هەولێر، بەڕیز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشمانییەكانی دەوڵەت چاوی بە كۆمەڵێك ششێخ و پیاوە دیارەكانی هۆزی چۆمانی كەوت، لوم دیدارە سماحەتی سوپاسی باشی پێشوازیكردنی لێكردن و ڕوونیشیكردەوە كە ئامانج لەو سەردانە بەردەوامی پەیوەندییە لەگەڵ كوردستان و وەبیرهێناوەی مێژووی تێكۆشانی درێژە بەرامبەر ڕژیمی دیكاتۆری و بنیاتنانی ئەزموونی تازەی عێراق.
بەرێزیان دووپاتی کردەوە کە یەکڕیزیی عێراق گرنگە بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگەکانی وەک ڕكابەری ئەمنی و ڕكابەری ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر بە هەموو شێوەکانییەوە و لەگەڵ ڕكابەری کۆمەڵایەتی، سەماحەتی ئابووریی بە گرنگترین ركابەری زانی کە لە ئێستادا ڕووبەڕووی عێراق دەبێتەوە، داوای وەبەرهێنانی دروستی کرد و متمانەی خۆی دەربڕی کە عێراق ئەم تەحەدایە ئابوورییە تێدەپەڕێنێت. بەڕێز حەکیم جەختی لەوە کردەوە کە عێراق کاریگەری ڕووداوەکانی ناوچەکە بووە، بەڵام عێراق لەم قەیرانە دەردەچێت، جەختیشی لەوە کردەوە کە سەردان و ئاڵوگۆڕی بیروڕا متمانە لە نێوان خەڵکی هەمان وڵات بەهێزترە.
هەروەها بەڕێزیان جەختی لە پێویستی کۆتاییهێنان بە دەوڵەتی کرێچی و تاك داهات كردەوە و داوای چالاککردنی ئەو پێنج کەرتەی کرد کە کشتوکاڵ، پیشەسازی، گەشتیاری، وەبەرهێنان و تەکنەلۆژیای سەردەمیانە نوێنەرایەتیان دەکەن، هەروەها تەرخانکردنی داهاتی نەوت بۆ ژێرخانی ئابووری و بۆ سوودی نەوەکانی داهاتوو