سەید حەكیم: بەردەوامی پەیوەندی نێوان رۆڵەكانی یەك نیشتمان یەكپارچەیی عێراق پتەوتر دەكات
لەمیوانخانەی هۆزی دۆسكی، میوانخانەی شێخ لەزگین ئاغا دۆسكی بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت چاوی بە كۆمەڵێك شێخ و پیاوە دیارەكانی هۆزەكە كەوت و لەم دیدارە ستایشی قوربانییەكانی عێراقییەكتانی كرد لە ڕووبەڕووبوونەوەی دیكتاتۆریەت و تیرۆر و داواشی كرد یەكڕێزی و یەكگری نێوخۆیی هەبێت بۆ نەهێشتنی ناكۆكییەكان و گەڕانەوە بۆ دەستوور و بەردەوامی پەیوەندی لەگەڵ ڕۆڵەكانی گەل.
سەید حەكیم باسی پەیوەندی خانەوادەی ئیمامی حەكیمی (نهێنی پارێزراو بێت) بەگەلی كوردستان كرد و خۆشەویستی خۆی بۆ گەلی كوردستان دەربڕی و ڕوونییكردەوە كە عێراق توانای هەیە ئەو ڕكابەرییان تێپەڕ بكات هەر وەك چۆن پێشتر چەندین ڕكابەری دیكەی تیپەڕ كردوە، هەروەها هیوای ئەمن و ئاسایش و خۆشگوزەرانی بۆ خەڵكی دهۆك و هەولێر خواست و هیوای دەربڕی كە لە باشترین دۆخ دابن.