• سەید حەكیم: ئاڵوگۆڕكردنی ئەزموون لەنێوان پارێزگاكان لە پێشخستنی ژێرخان و باشكردنی خزمەتگوزاری بەشداری دەكات

    2026/ 09 /08 

    سەید حەكیم: ئاڵوگۆڕكردنی ئەزموون لەنێوان پارێزگاكان لە پێشخستنی ژێرخان و باشكردنی خزمەتگوزاری بەشداری دەكات

    لەدووەمین رۆژی گەشتەكەی بۆ هەرێمی كوردستان بەڕیز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت لەدیوانی پارێزگای دهۆك چاوی كەوت بە بەڕێز عەلی تەتەر و هەردوو جێگرەكەی بەڕێزان ماجید سەید ساڵح و بەڕێز شەمعون شلیمۆن اشۆ، لەم دیدارە باس لە دۆخی خزمەتگوزاری لە سەرجەم پارێزگا عێراقییەكان كرا، هەروەها باسی گۆڕینەوەی ئەزموون لە نێوان یەك كرا بە سوود وەرگرتن لەو تاقیكردنەوانە بۆ ئەوەی پاڵپشتی ژێر خان بێت و سەرچاوەكانی داهاتیش فرە بكات.

    سەید حەكیم گرنگی حكومەتە نێوخۆییەكانی دووپات كردەوە بەو پێیەی گوزارشت لە لامەركەزیەتی ئیداری دەكات كە ئەوەش لە دەستووری عیراقی هاتوە، داواشی كرد سەرچاوەكانی داهات فرە بكرێن و پاڵپشتی كەرتی تایبەت بكرێت و دۆخی خزكەتگوزاری باش بكرێت و هەلی كار زیاد بكرێت، هەروەها سەماحەتی داوای كرد پەیوەندی لەگەڵ زانكۆكان هەبێت بۆ ئەوەی دید و بۆچوونی جیاواز هەبێت تا چارەسەری زانستیانە بۆ قەیڕان و كێشەكان بدۆزرێتەوە.

    Related News