• سەید حەكیم: پاراستنی دەستكەوتە ئەمنی و سیاسی و كۆمەلایەتییەكان و دەست گرتن پێیان بەرپرسیارێتیەكی نیشتمانییە

    2026/ 09 /07 

    سەید حەكیم: پاراستنی دەستكەوتە ئەمنی و سیاسی و كۆمەلایەتییەكان و دەست گرتن پێیان بەرپرسیارێتیەكی نیشتمانییە


    لەمیانەی سەردانەكەی بۆ شاری هەولێر، بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت، چاوی كەوت بە بەڕێز عەلی باپیر سەرۆكی كۆمەڵەی دادی كوردستانی ولەگەڵ ئەودا باسی پێشهاتەكانی دۆخی عێراق و ناوچەكە كرا جگە لە پێشینەكان و ڕكابەرییەكان كە ئێستا ڕووبەڕووی عێراق بوەتەوە.

    بەڕێز حەكیم ڕوونیکردەوە کە عێراق دەستکەوتی گەورەی بەدەستهێناوە لەسەر ئاستی ئەمنی و سیاسی و کۆمەڵایەتی و داوای پابەندبوونی بەو دەستکەوتانە كرد لەگەڵ بەفیڕۆنەدانیان، هەروەها ئاماژەی بە گرنگی ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگی ئابووری کرد بە تێگەیشتن لە هۆکارەکانی، هەروەها بە پاراستنی یەکگرتوویی نیشتمانی و گردبوونەوە لە دەوری بەرژەوەندی نەتەوەیی وڵات.

    بەڕێز حەکیم جەختی لە گرنگی بوونی هەموو پێکهاتە سیاسییەکانی عێراق و نوێنەرانیان لە گۆرەپانی سیاسی کردەوە،هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە بەردەوامبوونی پەیوەندی و گفتوگۆ لە نێوان بلۆکە سیاسییەکاندا پێویستە بۆ گەیشتن بە چارەسەری قەیرانە هەڵپەسێردراوەکان و کێشەکانی ئێستا، سەبارەت بە ئاستەنگی ئابووریش گرنگیی فێربوون لە قەیرانی ئابووری لەڕێگەی هەمەچەشنکردنی ئابووری نیشتمانی و فراوانکردنی ڕێگاکانی هەناردەکردنی نەوت و زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوتی خستەڕوو.

    هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، دەکرێت ئەو قەیرانە تێپەڕێنرێت، بەهۆی کاریگەرییەکانی لەسەر ئابوری جیهانی بەگشتی بە دۆخێکی کاتی دادەنێت. ناوبراو داوای کرد دەوڵەت قۆرخکاری هەبێت لەسەر بەکارهێنانی هێز لە ڕێگەی دیالۆگ و لێکتێگەیشتنەوە، هەروەها دەستخۆشی لە هەموو ئەو کەسانە کرد کە بەشدارییان لە تێکشکاندنی تیرۆر و گەڕاندنەوەی دەوڵەتدا کردووە و پاڵپشتی خۆی بۆ هەڵمەتی دژی گەندەڵی و وەرگرتنەوەی سامانی گشتی دووپات کردەوە...

    Related News