• سەید حەكیم پیرۆزبایی یادی 51 ساڵەی دامەزارندنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەكات

    2026/ 06 /01 

    سەید حەكیم پیرۆزبایی یادی 51 ساڵەی دامەزارندنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەكات


    پرۆزبایی لە سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەكەم لەسەرووی هەموویانەوە برای ئازیز بافل تالەبانی بەبۆنەی یادی 51 دامەزارندنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و بەم بۆنەیەش باسێكی كاروانی دامەزرێنەری سەرەكی خوالیخۆشبوو مام جەلال تاڵەبانی دەكەم (رۆحی شاد بێت) كە بنیاتنەری بنەماكانی دیموكراسی و فرەیی بوو.
    دووپات دەكەمەوە كە ئەو یادە وێستگەیەكی گرنگە لە كاروانی ئەم ڕێكخراوە دێرین و بەردەوامە لە خزمەتكردنی نیشتمان و بەرگری كردن لە بنەماكانی ئازادی و دادپەروەری و كاركردن لەگەڵ هێزە نیشتمانییە جیاجیاكان بۆ چەسپاندنی سەقامگیری و پرۆسەی دیموكراسی لە عێراق.
    لەكۆتاییدا لەخودا دەپارێمەوە كە ئەو هێزە و سەرجەم هێزە نیشتمانییەكانی دیكەی عێراق بەردەوام بن و سەركەوتنی زیاتر بۆ پیشكەوتنی ولات دەستەبەر بكەن.

    Related News