• سەید حەكیم جەخت لەسەر پتەوكردنی ئەمنی سیبرانی و پارێزگاری ولات لە هێرشی ئەلكترۆنی دەكات

    2026/ 05 /31 

    سەید حەكیم جەخت لەسەر پتەوكردنی ئەمنی سیبرانی و پارێزگاری ولات لە هێرشی ئەلكترۆنی دەكات


    بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕیز مستەفا سەنەد وەزیری پەیوەندییەكان، بە ئامادەبوونی سەرۆكی جێبەجێكاری دەستەی میدیا و گەیاندن بەڕێز بلیف ئەبو گلل.

    لە دیدارەکەدا باس لە دۆخی ئێستای کەرتی پەیوەندییەکان و گرنگی کاری یەکگرتوو لە نێوان وەزارەت و کۆمیسیۆنی پەیوەندییەکان و تەکنەلۆژیای زانیاری، و دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی دیکەی بواری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان کرا.

    سەید حەکیم جەختی لە گرنگی تەکنەلۆژیای مۆدێرن کردەوە لە هەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهات و بەکارهێنانی پێگەی ستراتیژی عێراق لەناو پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، جەختیشی لە پێویستی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و تەواوکردنی پڕۆژەکانی پەیوەست بەو کەرتە و پاڵپشتیکردنی حکومەتە خۆجێییەکان و دامەزراوە پەروەردەییەکان بە خزمەتگوزاری ئینتەرنێت و بەرزکردنەوەی کوالێتییان کردەوە.
    هەروەها لەكۆتاییدا تیشکی خستە سەر گرنگی بەهێزکردنی ئاسایشی ئەلیکترۆنی و پاراستنی عێراق لە هێرشی ئەلیکترۆنی بە هەموو جۆرەکانیەوە...

    Related News