• سەید حەكیم پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا دەكات نزیكی كرانەوەی سیاسی پێكهێنانی جكومەتێكی سەرتاسەری و وەستانی شەڕی بۆ دووپات دەكاتەوە

    2026/ 04 /30 

    سەید حەكیم پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا دەكات نزیكی كرانەوەی سیاسی پێكهێنانی جكومەتێكی سەرتاسەری و وەستانی شەڕی بۆ دووپات دەكاتەوە

     

    بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی لە نووسیتگەی خۆی لە بەغدا پێشوازی لە بەڕێز عیرفان سەدیقی باڵیۆزی بەریتانیا لە بەغدا كرد و لەم دیدارەدا كۆمەڵێك دۆسێی و بابەتی گرنگ كرا وەك پەیوەندی دوو قۆڵی هەردوو گەلی دۆست و پێشخستنی و پاراستنی سەروەری وڵات و بەرژەوەندییە باڵاكانی.

    سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە عێراق قۆناغیكی باشی بڕیوە بۆ كۆتایی هێنان بە داخرانی سیاسی بە دەستنیشانكردنی سەرۆككۆمار و سەرۆك وەزیران بۆ ئەوەی حكومەتی تازە پێك بهێنرێت، ڕوونیشی كردەوە كە هێزە سیاسییەكان بە چوارچێوەی هەماهەنگیشەوە سوورن لەسەر سەرخستنی ئەو پرۆسەیە كە بەڕێز عەلی زەیدی پێی ڕاسپێردراوە، جگە لەوەش سەماحەتی ڕوونیكردەوە كە دەبێت حكومەتی داهاتوو هەموو چین و توێژەكان لەخۆوە بگرێت و حكومەتی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری و ڕووبەڕووبوونەوەی ڕكابەرییە ئابووری و داراییەكان بێت.

    لەكۆتاییدا سەماحەتی داوای كرد شەڕی سەر كۆماری ئیسلامی ئێران بوەستێنرێت و گوتیشی ولاتانی ئەندام لە ئەنجومەنی ئاسایش پێویستە دەستپێشخەری بكەن بۆ راگرتنی شەڕەكە بۆ ئەوەی ناوچەكە و جیهانیش لە پەرەسندنی ئەم شەڕە بەدوور بگیرێت..

    Related News