• سەید حەكیم پیرۆزبایی لە ڕاسپاردنی عەلی زەیدی دەكات بۆ پێكهێنانی حكومەتێكی كارامە كە تیشكدانەوەی ئیرادەی عێراقییەكان بێت و كێشە ئابووری و ئەمنییەكان چارەسەر بكات

    2026/ 04 /29 

    سەید حەكیم پیرۆزبایی لە ڕاسپاردنی عەلی زەیدی دەكات بۆ پێكهێنانی حكومەتێكی كارامە كە تیشكدانەوەی ئیرادەی عێراقییەكان بێت و كێشە ئابووری و ئەمنییەكان چارەسەر بكات

     

    بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی لەنووسینگەی خۆی لە بەغدا پیشوازی لە بەڕیز عەلی زەیدی سەرۆكوەزیرانی ڕاسپاردوو بە پێكهینانی حكومەت كرد و پیرۆزبایی وەرگرتنی متمانەی چوارچێوەی هەماهەنگی و پێكهێنانی حكومەتی لێكرد و هیوای خواست سەركەوتوو بێت لە ئەركەكتنی بۆ دامەزارندنی كابینەی نوێی حكومەتدا.

    سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە دەبێت پێكهاتەی حكومەت ئیرادەی گەلی عێراقی بەرجەستە بكات بەهەموو چین و توێژ و پێكهاتەكانییەوە و جەختیشی كردەوە كە دەبێت كارامەكان لە وەزارەتە عێراقییەكان پارەدار بكرێن.


    كما دعا سماحته إلى التعاون مع مجلس النواب ومجلس القضاء الأعلى في تشريع القوانين والتركيز على الأهم فالمهم منها، مع أهمية استكمال ما بدأت به حكومة السيد السوداني من مهام خدمية ومشاريع اقتصادية
    هەروەها داوای كرد لەنێو ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی باڵای قەزا هاوكار بن بۆ دەركردنی یاساكان و تیشك خستنە سەر گرنگەكان لەگەڵ گرنگی دەستپێكردنی لەوەی حكومەتی بەڕێز سودانی ئەنجامی دابوو لە ئەركی خزمەتگوزاری و پرۆژەی ئابووری.

    سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر گرنگی كرانەوە بەڕووی دەوروبەری هەرێمی و نێو دەوڵەتی لەگەڵ هەمووان و دووپاتی كردەوەش گە گرنگە كارە پێشینەكان دیاری بكرێن بەتایبەتی ڕكابەری دارایی و ئابووری و جەختیشی كردەوە لەسەر گرنگی فرەكردنی سەرچاوەكانی داهات و دەروازەكانی هەناردە كردنی نەوت و چاككردنی كەرتی بانكی و راكێشانی وەبەرهێنانی بیانی و ڕوونیشی كردەوە كە ئەوە پێویستی بە زەمینە خۆشكردنێكی ناوخۆیی و دەرەكی دەبێت.

    لەكۆتاییدا لەڕووی ئەمنییەوە، سەماحەتی حەكیم دووپاتی كردەوە كە سەقامگیری ئەمنی گرنگترین خاسیەتە كە دەبێت پارێزگاری لێبكرێت، داواشی كرد سەرجەم كەرتە ئەمنییەكان پاڵپشتی بكرێن بۆ ئەوەی بتوانن كاری هەواڵگری بە باشی ئەنجام بدوەن بۆ لێدانی پێش وەختەی خانەكانی تیرۆر بەر لەوەی ئەوان خۆیان ڕیك بخنەوە.

    Related News