• سەید حەكیم گرنگی نەتەوە یەكگرتوەكان لە پاڵپشتی كردنی گەشەپێدان و سەقامگیری دووپات دەكاتەوە و داوای هاریكاری و فرەكردنی ئابووری عێراق دەكات

    2026/ 02 /15 

    سەید حەكیم گرنگی نەتەوە یەكگرتوەكان لە پاڵپشتی كردنی گەشەپێدان و سەقامگیری دووپات دەكاتەوە و داوای هاریكاری و فرەكردنی ئابووری عێراق دەكات

    بەڕێز سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی لە نووسینگەی خۆی لە بەغدا چاوی بە بەڕێز دكتۆر محەمەد غولام ئیسحاق ڕێكخەری نەتەوە یەك گرتوەكان و بەرنامەكانی ڕێكخراوەكە لە عێراق كەوت.

    سەماحەتی گوێبیستی باسێكی تێروتەسەل بوو لەسەر كارەكانی نەتەوە یەكگرتوەكان لە ولات و دووپاتی كردەوە كە رۆڵی ئەو ڕیكخراوە شان بەشانی چەندین ڕێكخراوی دیكە كە لە عێراق كاردەكەن زۆر گرنگە بۆ پاڵپشتی كردی ڕێرەوەكانی گەشەپێدان وسەقامگیری لە عێراقدا.

    بەڕێز حەكیم ئاماژەی بەوەدا کە عێراق ڕووبەڕووی تەحەدایەکی ئابووری و کەشوهەوا دەبێتەوە کە پێویستی بە هەماهەنگی و یەکخستنی هەوڵەکان هەیە بەشێوەیەک کە لەگەڵ قەبارەی ئەو ركابەرییانە بگونجێت، هەروەها جەختی لەسەر پێویستی دوورکەوتنەوە لە دەوڵەتی تاكە داهات كرد، ئەویش لەڕێگەی چالاککردنی کەرتەکانی بەرهەمهێنان بەتایبەتی کشتوکاڵ و پیشەسازی و وەبەرهێنان و تەکنەلۆژیای هاوچەرخ و گەشتیاری کردەوە بەشێوەیەک کە یارمەتیدەر بێت بۆ هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات و بەهێزکردنی ئابووری نیشتمانی.

    Related News