سەماحەتی حەكیم لەپێشوازی پارێزگاری دیوانییە پالپشتی حكومەتە خۆجێیەكان و پارەداركردنیان دووپات دەكاتەوە
بەڕێز سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەولەتی نیشتمانی لەرۆژی 14ی شوباتی 2026 لە نووسینگەی خۆی پێشوازی لە بەڕێز عەباس زاملی پارێزگاری دیوانییە دەكات.
لەم دیدارە سەماحەتی گوێبیستی باسێكی تێرو تەسەل بوو لەسەر سروشتی دۆخی پارێزگای دیوانییە، سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە پێویستە جەخت بكرێتەوە لەسەر پێدانی دەستەلاتی دەستووری و یاسایی و دارایی و كارگێری بە حكومەتە خۆجێیەكان لەبەر ئەوەی ئەوان بەرپرسی یەكەمن لەبەرامبەر هاوڵاتیان لەڕووی پێشكەش كردنی خزمەتگوزاری، بۆیە پاڵپشتی كردنیان و پارەداركردنیان دەبێتە فاكتەرێك بۆ ئەوەی كاری خزمەتگوزاری و ئاوەدان كردنەوە بە شێوەیەكی خێراتر بەڕێوە بچێت.
.
بەڕێز حەكیم داوای پەرەپێدانی هەماهەنگی و یەکخستنی نێوان حکوومەتە خۆجێییەکان و وەزارەتەکان و دامودەزگاکانی دەوڵەتی کرد لە دابینکردنی خزمەتگوزاری و تەواوکردنی پرۆژەکان، بەتایبەتی ئەوانەی کە پێشکەوتنی بەرچاویان بەخۆوە بینیوە لە ڕووی رێژەی تەواوبووندا، بەشێوەیەک کە ڕەنگدانەوەی ئەرێنی لەسەر ژیانی هاووڵاتیان بێت و ئاواتەکانیان بەدی بهێنێت.
..
هەروەها جەختی لەسەر گرنگی پەیوەندیکردن لەگەڵ زانکۆکان و دەزگاکانی عێراق لە پارێزگای دیوانیە کردەوە، لەگەڵ سوود وەرگرتن لە وزەی زانستی و شارەزایی نیشتمانی لە داڕشتنی چارەسەری ستراتیژی بۆ واقیعی پارێزگاکە و کارکردن بۆ زۆرترین سەرچاوە داراییەکانی و هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی و بەشداریکردن لە بەدیهێنانی گەشەپێدانی بەردەوام...
لەكۆتاییدا سەماحەتی حەكیم پالپشتی حكومەتە خۆجێیەكانی لەجێبەجێكردنی ئەركەكانی دەربڕی لەگەڵ داواكردن بۆ پارەداركردنیان بۆ ئەوەی خزمەتی هاوڵاتیان و پتەوكردنی سەقامگیری و گەشەپێدان لە هەموو پارێزگاكاندا.