• سەماحەتی حەكیم لەگەڵ شاندی رەوتی دیموكراتی ئاشووری پێشهاتەكانی دۆخی سیاسی و نوێنەرایەتی دادپەورەرانە تاوتوێ دەكات

    2026/ 02 /12 

    سەماحەتی حەكیم لەگەڵ شاندی رەوتی دیموكراتی ئاشووری پێشهاتەكانی دۆخی سیاسی و نوێنەرایەتی دادپەورەرانە تاوتوێ دەكات

    بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم لە رۆژی 12ی شوبات پێشوازی لە شاندی ڕەوتی دیموكراتی ئاشووری كرد كە بەسەرۆكایەتی بەڕێز یەعقووب كۆركیس بوو.

    سەماحەتی باسی ئەو پەیوەندییە بەهێزە لەگەڵ ئەو رەوتە كرد بەدرێژایی قۆناغە چارەنووسسازەكانی مێژووی عێراق و دووپاتی كردەوە كە پیكهاتەی مەسیحی لە عیراق گرنگی خۆی هەیە و سەرچاوەی دەوڵەمەندی كۆمەڵگەی عێراقییە، داواشی كرد بگەڕینەوە بەخواستی خۆیان بۆ عیراق و بەشداری بنیاتنانی ولاتەكەیان بكەن.

    هەروەها بەڕێز حەكیم لەگەڵ شاندەكە پێشهاتەكانی گۆڕەپانی سیاسی لەعیراق و ناوچەکە تاوتوێکرد و بانگەوازی چارەسەرکردنی کێشەی هەرسێ سەرۆکایەتییەکە و گرنگیدان بەبەرژەوەندیی گشتی و زاڵكردنی بەسەر بەرژەوەندییە تایبەتییەکاندا بەشێوەیەک کە یارمەتیدەر بێت لەبەهێزکردنی سەقامگیریی سیاسی و پتەوکردنی پرۆسەی دێموکراسی باسی لێوە كرا..

    لەكۆتایی قسەكانیدا سەماحەتی داوای گەرەنتییەكی تەواوی بۆ سەرجەم پێكهاتەكان كرد و گوتی كۆتای تایبەت هۆكارێكە بۆ دەربڕینی ئیرادەی ڕاستەقینەیان، دووپاتیشی كردەوە كە گرنگە چارەسەری یاسایی بۆ بەدی هێنانی ئەو ئامانجە بكرێت و بۆ ئەوەی بەشداریكردنیان لە پرۆسەی سیاسی بە پارێزراوی بمێنێتەوە، ئەوەش پێویستی بەكاری جیدییە بۆ ئەوەی ئەو شایستە دەستوورییە بمێنێتەوە و پارێزراو بێت.

    Related News