• سەید حەكیم پێشوازی لە باڵیۆزی توركی دەكات و پەیوەندی دوو قۆڵی و پیشهاتەكانی ناوچەكەی لەگەڵ تاوتوێ دەكات

    2026/ 01 /12 

    سەید حەكیم پێشوازی لە باڵیۆزی توركی دەكات و پەیوەندی دوو قۆڵی و پیشهاتەكانی ناوچەكەی لەگەڵ تاوتوێ دەكات

    لەرۆژی 12ی كانوونی دووەم بەڕێز سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزكانی دەوڵەتی نیشتمانی پێشوازی لە بەڕێز ئەنیل بۆرا باڵیۆزی توركیا لە عێراق كرد، لەم دیدارە باس لە پەیوەندی دوو قۆڵی هەردوو وڵات و گەلی دۆست و دراوسێ كرا لەگەڵ تاوتوێكردنی ڕووداوەكانی ئەم دواییەی ناوچەكە و چۆنیەتی هێوركردنەوەی بۆ ئەوەی سەقامگیری بەرقەرار بێت.

    سەماحەتی ڕوونیكردەوەكە سروشتی دۆخی ئێستای عێراق سەقامگیرییەك بەخۆی دەبینیت لە ڕووی ئەمنی و ئابووری و سیاسی و كۆمەلایەتی كە پێشتر بەخۆیەوە نەبینیوە، كارە ئەرێنییەكانیش زۆر كەڵەكە بوون بۆیە ئامانج گەیشتنە بە سەقامگیری هەمیشەیی، ڕوونیشی كردەوە كە هەڵبژاردنەكتنی ئەم دواییە لەگەڵ ئەم بەشداریكردنە زۆرە و سروشتی ئەنجامەكانی و ئاستی شەفافیەتی پەیامی دەستكەوتێكی گەورە بوو كە لەگەڵ دەستكەوتە نیشتمانییەكانی دیكە ئیزافە دەكرێت. 
    .لەكۆتاییدا سەماحەتی داوای كرد پەیوەندییەكان هەر لەئاستێكی باش بن و دووپاتی كردەوە كە دەبێت عێراق بەشی خۆی لە ئاو بە دادپەروەرانە پێ بگات، گوتیشی دەبێت ئەزموون ئاڵوگۆر بكرێت لە ڕووی تەكنەلۆژیای تازە و شێوازی تازەی ئاودێری بەشێوەیەك كە خزمەتی هەردوو گەل بكات و هاریكاری هەردوو ولاتیش پتەوتر بكرێت.

    Related News