• سەید حەكیم چاوی بە شاندێكی یەكێتی ئیسلامی كوردستانی دەكەوێت و پابەندبوون بە شایستەی دەستووری و باڵادەستكردنی بەرژەوەندی گشتی دووپات دەكاتەوە

    2026/ 01 /11 

    سەید حەكیم چاوی بە شاندێكی یەكێتی ئیسلامی كوردستانی دەكەوێت و پابەندبوون بە شایستەی دەستووری و باڵادەستكردنی بەرژەوەندی گشتی دووپات دەكاتەوە

    بەڕێز سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی لەنووسینگەی خۆی لە بەغدا لە رۆژی 11ی كانوونی دووەمی 2026 پێشوازی لە شاندێكی یەكێتی ئیسلامی كوردستانی كرد، لەم دیدارە بیروڕا لەسەر پێشهاتەكانی دۆخی سیاسی عێراق و ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كرا.

    سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر پابەندبوون بە كات و ساتە دەستوورییەكان بۆ شایستەی هەڵبژاردنەكان  و داوای كرد بەرژەوەندی گشتی بەسەر بەرژەوەندی تایبەت زاڵ بكرێت و بنەمای تەنازول كردنی هاوبەش بۆ كێشە هەڵەسێردراوەكان بەكار بهێنرێت.

    هەروەها داوای كرد هەمو بەشداری خەمی عێراق بكەن و بەدوا ڕێگا چارەی ڕیشەیی بگەڕێن بۆ قەیرانە ئابوورییەكان و دووپاتی كردوەش كە دەبێت داهات فرە بكرێت و كەرتەكانی بەرهەم هێنان ئەكتیڤ بكرێن بۆ ئەوەی عێراق لە ولاتی تاكە داهات و هەڵبەز و دابەزی نرخەكانی نەوت بپارێزین.

    لەكۆتاییدا سەماحەتی گرنگی یەكڕیزی نێو هەموو پێكهاتەكان خستە ڕوو و ڕوونیشی كردەوە كە ئەوە دەبێتە ئاسانكردنی لێك تێگەیشتن لەنێوان فراكسیۆنە سیاسییەكان و كات كەم دەكرێتەوە و پرۆسەی پێكهێنانی حكومەت خێرا دەكرێت.

    Related News