سەید حەكیم و سەرۆكی كۆمار تەواوكردنی شایستە دەستوورییەكان و چەسپاندنی سەقامگیری سیاسی دووپات دەكەنەوە
لەرۆژی شەممە 10ی كانوونی دووەم لە نووسینگەی خۆی لە بەغدا بەڕێز سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز دكتۆر عەلدولەتیف رەشید سەرۆككۆماری عێراق و لەم دیدارەدا باس لەچەندین پێشهاتی عێراق و ناوچەكە كرا، هەروەها باس لە شایستە دەستوورییەكان و پابەند پێیان كرا بەشیویەك كە بەپێی ڕێوشوێنی و كات ساتی دەستووری بێت بۆ ئەوەی ڕێڕەوی دیموكراسی باشتر بكات و سەقامگیری سیاسییش پتەوتر بكات.
سەماحەتی جەختی كردەوە كە گرنگە پارێزگاری لەم دۆخە سەقامگیرە بكەین كە لە ڕووی سیاسی و ئابووری و كۆمەلایەتی و ئەمنی بەدیهاتوە و هەروەها دەبێت كار بكرێت بۆ ئەوەی ئەو سەقامگیرییە بۆ سەقامگیری هەمیشەیی بگۆڕدرێت بۆ ئەوەی هەموو گەلی عێراقی لەو نیعمەتە چێژ وەرگرن.
سەید حەكیم ڕوونیكردەوە كە گفتوگۆ و لێك تێگەیشتن لەنێوان پێكهاتەكانی عێراق دەبێتە هۆكاری چەسپاندنی سەقامگیری لە نێوانیاندا،گەیشتن بە ڕێكەوتنیش لەنێوانیان ئاسانتر دەبێت، لەڕووی شایستە نیشتمانییەكاندا، ڕوونیشی كردەوە كە عێراق ڕووبەڕووی ڕكابەری ئابووری و كەش و هەوا دەبێتەوە و پێویستی بە هەماهەنگی هەمووان هەیە لەگەڵ پەیڕەوكردنی چارەسەری گونجاو بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی ئەو كێشانە ببینەوە.