• سەید حەكیم لە دیوانی بەغداد: عێراق ڕكابەرییەكانی تێپەڕكرد و پەیامەكانی چاكبوونەوەش لە سەقامگیری پابەندبوونی دەستووری بەرجەستە دەبێت

    2026/ 01 /10 

    سەید حەكیم لە دیوانی بەغداد: عێراق ڕكابەرییەكانی تێپەڕكرد و پەیامەكانی چاكبوونەوەش لە سەقامگیری پابەندبوونی دەستووری بەرجەستە دەبێت

    لەدیوانی بەغدا بۆ شیخ و پیاوە دیارەكانی هۆزە عێراقییەكان، بەڕیز سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی بەخێرهاتنی ئامادەبووانی كرد بەبۆنەی هاتنی مانگی ڕەجەب و بیریهێنانەوە كە رەجەب چەندین بۆنەی خۆش و ناخۆشی تێدا هەیە.

    سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە عێراق بە چەندین ڕكابەری ئەمنی و كۆمەلایەتی و سیاسی سەخت تێپەڕ بوو، لەگەڵ وێرای خراپی تێگەیشتنی دەوروبەر لەسروشتی ئەو گۆڕانكارییانەی لە ولات ڕوویان دا، ڕوونیشی كردەوە كە عێراق بەهۆی پاڵپشتی خودای گەورە و دانایی مەرجەعیەتی بالای ئاینی و و زیرەكی سیاسەتمەدارانی توانی ئەم ڕكابەرییانە ببڕێت و ئەمرۆش بچێتە قۆناغی سەقامگیری و چاكبوونەوە.

    . سەماحەتی ئاماژەی بەوەشکرد کە عێراق ئەرکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش تەواو کردووە و پشت بە تواناکانی هێزە چەکدارەکانی دەبەستێت بۆ بەدیهێنانی ئاسایش و بەرەو پەیوەندییە دووقۆڵییەکان هەنگاو دەنێت و جگە لە کۆتاییهێنان بە ئەرکی نێردەی هاوکاری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق (یونامی) و تەئکیدیشیکردەوە کە ئەم هەنگاوانە ئاماژەیەکی ڕوونن بۆ چاکبوونەوە و توانای عێراق بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی بە تەنها دەردەخەن..

    سەید حەكیم  ڕوونیکردەوەش کە هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییە پەیامێکی گرنگی چاکبوونەوەە بوو لە ڕووی بەڕێوەچوونی پرۆسەکە و خێرایی ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانەوە ، جگە لەوەش هیچ ناڕەزایی و گومانێکی گەورە لەسەر ڕاستگۆیی هەڵبژاردنەکان نەبوو، لە هەمان کاتدا داوای شەفافیەتێکی ڕوون لە خەرجکردنی پارەی گشتی کرا و بەو پێیەی توانا و سەرچاوەکانی دەوڵەت بەکارنەهێنرێت و فشار نەخەنە سەر دەزگا ئەمنییەکان بۆ بەدەستهێنانی دەستکەوتی هەڵبژاردن و جەختی لەوە کردەوە کە هێزی دەوڵەت بەسە بۆ چارەسەرکردنی ئەم جۆرە کێشانە..
    .
    .بەڕێزیان ڕوونیکردەوە کە چوارچێوەی هەماهەنگی دوو ئەرکی سەرەکی لەئەستۆ دەگرێت یەکەمیان هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیرانە بە ڕێكەوتن لەڕێگەی دیالۆگ و گفتوگۆوە و ڕوونیشیکردەوە کە چوارچێوەکە گوێی لەئەولەویەت و تێڕوانین و بەرنامەی کاندیدەکان دەگرێت لەگەڵ تیمەکانیان و شێوازی مامەڵەکردنیان لەگەڵ ئاستەنگەکاندا کە ئەوەش بووە هۆی کاندیدکردنی نۆ کەس لە کۆی چل و دوو کاندید، هەروەها جەختی لەوە كردەوە کە دیالۆگ بەردەوامە لە گەیشتن بە ڕێککەوتنێک کە یەکڕیزی چوارچێوەکە بپارێزێت و هەمووان ڕازی بکات.

    .سەید حەكیم تەئکیدیکردەوە کە چوارچێوەی هەماهەنگی یارمەتیدەر بووە بۆ لێک نزیککردنەوەی تێڕوانینی هێزە سیاسییەکان لەپێکهاتە جیاجیاکاندا و ڕۆڵی هەبووە لەلێک تێگەیشتنەکان، کە ئەویش بووە هۆی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران و دوو جێگرەکەی و هەوڵەکان بۆ ڕازیکردنی برایانی کورد بۆ ڕێککەوتن لەسەر یەک کاندید ئەوە پابەندبوونە بە مەرجە دەستوورییەکان، پێگەیشتنی سیاسی، و هۆشیاری لە قەبارەی ڕكابەرییەكانی ناوخۆیی و دەرەکی، هەروەها پەیامی چاکسازی ئەرێنی دەنوێنێت..
    سەید حەكیم ئاماژەی بە ئاستەنگەکانی ئابووری کرد کە گرنگترینیان فشاری نرخی نەوتە لەسەر بودجەی گشتی و ئاماژەی بەوەدا کە ئەم ئاستەنگانە دەرفەتی ڕاستەقینە دەگرێتەوە بۆ گواستنەوە بۆ چارەسەری ئابووری لەڕێگەی هاندانی کەرتەکانی بەرهەمهێنان وەک کشتوکاڵ و پیشەسازی و گەشتوگوزار و وەبەرهێنان و تەکنەلۆژیا و دوورکەوتنەوە لە دەولەتی تاكە داهات، هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە بەهێزی دەوڵەت بەندە بە بەهێزی و بوژاندنەوەی ئابوورییەوە.
    هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە ئاستەنگی ئەمنی و ركابەری چەك کۆتایی هاتووە و هەوڵە گرنگەکانی پاراستنی عێراقی بەرز نرخاند و داوای بەردەوامی دیالۆگ و دانوستان لەگەڵ لایەنە چەکدارەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی هاوسەنگ کە ڕێز لە قوربانیدانەکان بگرێت و ئاسۆکان بۆ بەشداری سیاسی بکاتەوە و تەئکیدیشیکردەوە کەئاسایشی عێراق پەیوەستە بە ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکەوە.

     سەبارەت بەدۆسێی  ئاودا ئاماژەی بەوەدا کە قەیرانی ئاو ڕكابەرییەكی ناوچەیی و جیهانییە و ڕوونیشیکردەوە کە چارەسەرکردنی پێویستی بە دانوستان لەگەڵ وڵاتانی سەرەوەی ئاو و پەرەپێدانی شێوازی ئاودێری و کشتوکاڵ و پاراستنی سەرچاوەکانی ئاو و بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای مۆدێرن و وەبەرهێنان لە ئاوی ژێر زەوی و پاککردنەوەی ئاوی دەریا هەیە.
    لە ڕووی خزمەتگوزارییەوە، سەماحەتی حەكیم داوای گرتنەبەری سیستەمێکی دادپەروەرانەی کرد بۆ دابەشکردنی مووچە بەسەر فەرمانبەراندا لەگەڵ کارکردن بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی نێوانیان، هەروەها جەختی لەسەر گرنگی پەرەپێدانی سیستمی تەندروستی و ئەکتیڤکردنی پڕۆژەی پزیشکی خێزان کردەوە بۆ کەمکردنەوەی فشاری سەر دامەزراوە تەندروستییەکان و ئاماژەی بەوەدا کە پڕۆژەی پاڵپشتیکردنی پارێزگا هەژارەکان یارمەتیدەر بووە و بەردەوامیش دەبێت لە باشترکردنی بارودۆخی ئەو پارێزگایانە...

    لەكۆتاییدا سەماحەتی سروشتی ئەو شایستانەی سەر ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی ئەم دواییەی ڕوونكردەوە و هەورەها ستایشی سەركەوتنی فڕاكسیۆنە سیاسییەكان و ئەنجومەنی نوێنەران و هەردوو جێگرەكەی كرد و گرنگی پابەندبوونی بە كات و سات و ڕێوشوێنی دەستووری كرد بۆ شایستەكانی داهاتوودا.

    Related News