سەید حەكیم دادپەروەری بۆ پێكهاتەی كریستیانەكان دووپات دەكاتەوە و داوا دەكات دۆسێیەكی تایبەت بۆ دەنگدەرانیان بكرێتەوە
بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی رۆژی 7ی كانوونی دووەم لە نووسینگەی خۆی لە بەغدا چاوی بەشاندێكی فراكسیۆنی سۆیانای كریستیانەكان كەوت كە بەسەرۆكایەتی كلدۆ رەمزی ئۆگنا بوو.
لەم دیدارە باس لە پێكهاتەی كریستیانەكان لە عێراق كرا و گرنگی ئەوەی كە كۆتای نوێنەران دەبێت شایستەیەكی راستەقینەیە بۆ ئەو پێكهاتە و بژاردە ئازادەكانی، ئەوەش گەرەنتییە بۆ دادپەوەری نوێنەرایەتی ئەوان و ئیرادی راستەقینەیان پارێزراو دەبێت، هەروەها سەماحەتی داوای كرد دۆسێیەكی تایبەت بە دەنگدەران هەبێت كە گەرەنتی دەنگی كریستیانەكان بكات.
سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر پێویستی بایەخدان بە پێكهاتەی كریستیانەكان و كاركردن بۆ گەڕاندنەوەی كۆچبەران بە خواستی خۆیان و دووپاتی كردەوەش كە پێكهاتەی كریستیان پێكهاتەیەكی رەسەنن لە كۆمەڵگای عێراقی و سەرچاوەی دەوڵەمەندی شارستانی و رۆشەنبیری مێژووی عێراق و ئێستای ولاتن.
سەید حەكیم ڕوونیكردەوە كە ئیدارەی فرەیی لەڕێگەی پێكهاتە عێراقییەكان وەك پردێكە بۆ كاملبوون و پەیوەندی نێوان عێراق و گەلانی ناوچەكە و جیهانیش، ئەوەش سەقامگیری و وێنەی عێراقی فرەیی و كراوە بەرجەستە دەكات.