سەید حەكیم: عێراق لەڕووی سیاسی و ئابووری بەرەو پێش دەچێت و چاكسازییش شوێنگرەوەی نییە
لەدیوانی بەغدا بۆ بژاردەی سیاسی و كۆمەلایەتی، بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەولەتی نیشتمانی قسەو باسی ئامادەبووانی بەرز نرخاند و پیرۆزبایی لەدایك بوونی ئیمامی عەلی (سلاوی لێ بێت) و هاتنی ساڵی میلادی تازە و بیرهێنانەوەی سەركردەكانی سەركەوتن و یادەوەرییە بۆندارەكانی .
بەڕێز حەکیم جەختی لەوە کردەوە کە عێراق دۆخێکی ڕوونی چاکبوونەوە بەخۆوە دەبینێت کە ئەمەش لە ئەنجامی كۆتایی هاتنی ئەرکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکان بەرجەستە بووە، هەروەها سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردن لەڕووی ڕێوشوێن و شەفافییەت و ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی بەشێوەیەكی ئاسایی، لەپاڵ بەشدارییەکی بەرفراوان پەیامێك بوو كە سەركەوتنی پرۆسەكەی دەرخست..
سەید حەكیم ئاماژەی بەوەشکرد کە هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران و دوو جێگرەکەی بەپێی بنەمای لێکتێگەیشتن و ڕاوێژی پێشوەخت بووە و هەروەها جەختی لەسەر بوونی ئیرادەیەکی سیاسی کردەوە بۆ کورتکردنەوەی ماوەی دەستووری بۆ کۆکردنەوەی دەستکەوتەکان.
سەماحەتی ئاماژەی بەوەدا کە چوارچێوەی هەماهەنگی داوای لەکاندیدەکان بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران كردوە كە ئەولەویات و بەرنامەكانیان پێشکەش بکەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان لەگەڵ تیمەکانیاندا، ئەمەش بووە هۆی داڕشتنی دیدێکی فراوان کە لەسەر بنەمای دیاری كردنی نۆ کاندید كە ئەوەش پێگەیشتنی سیاسەتی عێراقی بەرجەستە دەكات.
سەماحەتی جەخت لەوە كردەوە کە ئەم بۆچوونە تێگەیشتنی ناوچەیی و نێودەوڵەتی بەدەست هێناوە، ڕوونیشیکردەوە کەڕكابەری داهاتوو لە لایەنی ئابووریدایە بەتایبەتی لە دابەزینی نرخی نەوتدا، بەلام قەیرانەکە بە کورتخایەن دادەنرێت و دەرفەتێکی ڕاستەقینەشە بۆ چاکسازی ئابووری ، سەرەڕای ئاستەنگی سەرەتایی، هەروەها جەختی لەسەر گرنگی سنووردارکردنی چەكی بۆ دەستی دەوڵەت کردەوە لەڕێگەی ڕێبازێکی هاوسەنگ لە عێراقەوە کە بارودۆخی ڕابردوو لەبەرچاو بگرێت و بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی هەڵبژێردراو خاوەن تەواوی دەسەڵات و لە چوارچێوەی گەرەنتی نێودەوڵەتی و بەشداری سیاسی بێت...
بەڕێز حەکیم داوای لە نوخبەکان کرد چارەسەری واقیعیانە و داهێنەرانە بۆ بەرەنگاربوونەوەکان پێشکەش بکەن و جەختی لەوە کردەوە کە چاکسازی بژاردەیەکی بێ جێگرەوەیە و تیشکی خستە سەر گرنگی پەسەندکردنی یاسای ستراتیژی کە پێویستی بە زۆرینەی دوو لەسەر سێی دەنگەکان هەیە و هاندانی دیالۆگ و لێکتێگەیشتن لەنێوان کوتلە سیاسییەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو.
لەكۆتاییدا سەماحەتی داوای كرد بەهرەمەندە عێراقییەكان لەڕێگەی لیژنەی تایبەت دۆخیان باش بكرێت و پاڵپشتی پرۆژەی گەورە و بچووك و كەرتی تایە بت بكرێت لەبری دامەزارندنی بەرفراوان، هەروەها داوای كرد بایەخ بە خاوەن پێداویستی تایبەت بدرێت و جەختی كردەوە لەسەر گرنگی دەستوور بەو پێیەی شتێكی دەبێت وەك مەرجەعێك بۆی بگەڕێینەوە و دووپاتی كردەوەش كە عێراق هەوڵ دەدات رۆڵێكی كاریگەر بگێڕێت بۆ پاڵپشتی كردنی سەقامگیری ناوچەكە.