• سەید حەكیم گرنگی پتەوكردتی ئامادەیی سیاسی ئێزیدییەكان و ئاوەدانكردنەوەی شەنگال دووپات دەكاتەوە

    2025/ 12 /31 

    سەید حەكیم گرنگی پتەوكردتی ئامادەیی سیاسی ئێزیدییەكان و ئاوەدانكردنەوەی شەنگال دووپات دەكاتەوە

    بەرێز سەماحەتی سەید حەكیم، سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی رۆژی 31 كانوونی یەكەمی 2025 چاوی بە شاندێكی هاوپەیمانێتی ئێزیدی بە سەرۆكایەتی وەحید مەندۆ كەوت كە موراد ئیسماعیلی جێگرەكەشی ئامادەبوو.

    لەم دیدارەدا  بیروڕا ئاڵوگۆڕ کرا سەبارەت بەدوایین پێشهاتەکانی گۆڕەپانی سیاسی لەعیراق و ناوچەکە و بارودۆخی ئێزدییەكان و چۆنیەتی بەهێزکردنی ئامادەیی سیاسییان، هەروەها سەید حەكیم جەختی لەوە کردەوە کە ئێزدییەکان زیادەیەکن لە كوالیتی کۆمەڵگای عێراقی کە بە ژمارەیان ناپێورێت، بەڵکو بە بەشدارییان لە دەوڵەمەندکردنی کەلتووری عێراقی و هەمەچەشنیدا دەخرێتە تای تەرازوو.

    سەماحەتی داوای خێراکردنی ئاوەدانکردنەوەی شاری شەنگال و گەڕانەوەی ئاوارەکان و ڕەخساندنی هەلی کار بۆ خەڵکی ئەو ناوچەكە كرد، هەروەها داوای كرد تێکەڵاوبوون لەگەڵ بەشەکانی تری پێکهاتە نەتەوەییەکان ببێت لە چوارچێوەی بەرژەوەندییە باڵاکانی عێراقدا، هەروەها جەختی لەسەر گرنگی چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ ڕزگارکردنی ژنانی ڕفێندراو و ڕێزگرتن لە قوربانییەکانی کۆمەڵگەی ئێزدی لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا دووپاتکردەوە..

    Related News