سەید حەكیم پێشوازی لە بەڕێز نووری مالكی دەكات و هەردووكیان پابەند بوون بە ساتە دەستوورییەكان و یەكڕیزی چوارچێوەی هەماهەنگی دووپات دەكەنەوە
بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەولەتی نیشتمانی لەنووسینگەی خۆیدا پێشوازی لە بەڕێز نووری مالكی سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی كرد و لەم دیدارە بیروڕا سەبارەت بە پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق ئاڵوگۆڕ كرا بەتایبەتی دوای ئەو سەركەوتنە گەورەیەی لە هەڵبژاردنەكان بەدی كرا لەگەڵ ئەو ڕێژە بەرزەی بەشداری كردن لم پڕۆسەیە.
سەماحەتی لەم دیدارە جەختی كردەوە لەسەر گرنگی پابەندبوون بە كات وساتە دەستوورییەكان بۆ تەواوكردنی شایستەكانی هەر سێ سەرۆكایەتییەكە و پێكهێنانی حكومەتی تازە، داواشی كرد بەرژەوەندی گشتی بەسەر بەرژەوەندی تایبەت زاڵ بكرێت، ئەوەش خزمەتی سەقامگیری سیاسی و خواستەكانی گەلی عێراقی دەكات.
لەكۆتایی دیدارەكەدا هەردوو لا گرنگی یەكڕێزی چوارچێوەی هەماهەنگییان دووپات كردەوە بەو پێیەی كۆڵەكەیەكی سەرەكییە بۆ پاراستنی سەقامگیری سیاسی و پاڵپشتی پرۆسەی دیموكراسی لەسەرتاپای ولاتدا.