سەید حەكیم پێشوازی لە بالیۆزی توركی دەكات و پەیوەندی دوو قۆڵی و زەمانەتی مافەكانی ئاو لەگەلی تاوتوێ دەكات
بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتماتی رۆژی 24ی 2025 لە نووسینگەی خۆی لە بەغدا پێشوازی لە بەڕێز ئەنیل بورا ئینان بالیۆزی توركیا لە عێراق كرد و لەم دیدارە باس لە پەیوەندی دوو قۆڵی هەردوو ولات و چۆنیەتی پێشخستنی كرا كە بەشێوەیەك بێت خزمەتی بەرژەوەندی هەردوو گەلی دۆست و هاوڕێ بكات.
سەید حەكیم دووپاتی كردەوە كە گرنگە پەیوەندییەكان لەسەر ئاستی سیاسی و ئابووری و هەماهەنگی رۆڵەكان لەسەر دۆسێیەكانی ناوچەكە پتەو بكرێت و داواشی كرد هەماهەنگی هەبێت سەبارەت بە دۆسێیەكانی ناوچەكە و گوتیشی دەبێت عێراق بەشی دادپەروەرانەی خۆی لە ئاوی دیجلەو فورات وەرگرێت و ستایشی ئەركی هاریكاری هاوبەشی لە بواری بەڕێوەبردنی ئاو بەكارهێنانی بەشێوەیەكی گونجاو كرد.
هەروەها سەید حەکیم جەختی لە گرنگی سەقامگیری لە ناوچەکەدا کردەوە و داوای لە وڵاتە گەورەکان کرد هەوڵی زیاتر بدەن بۆ ڕێگرتن لە گرژییەکان و ئاماژەی بەوەشکرد کە هەر ئاڵۆزی و كێشەیەك لە هەر پارچەیەكی ناوچەکەدا دەبێتە هۆكاری پشێوی و گرژی لەهەموو ناوچەكەدا.
لەكۆتاییدا سەماحەتی ئاماژەی بۆ ڕووداوە سیاسییەكانی ئەم دواییەی عێراق كرد و گوتی عێراق هەنگاوی باشی بڕیوە بۆ بەدی هێنانی سەقامگیری ئەمنی و كۆمەلایەتی وسیاسی و ئێستاش نزیكە لە سەقامگیری هەمیشەیی گوتیشی كرانەوەی عێراق بەڕووی ناوچەكە و جیهان لە ئارادا هەیە بەشێوەیەك كە بەرژەوەندی و مافەكانی پاریزراو بێت.