سەید حەكیم پێشوازی لە موحسن مەندەلاوی دەكات و پابەندبوون بە كات و ساتە دەستوورییەكان و یەكڕیزی چوارچێوەی هەماهەنگی دووپات دەكاتەوە
بەڕێز سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی لە نووسینگەی خۆی لە بەغدا ئێواری 24ی 2025 پێشوازی لە بەڕێز موحسن مەندەلاوی سەرۆكی هاوپەیمانێتی (بناغە) كرد، لەم دیدارە بیروڕا ئاڵوگۆڕ كرا سەبارەت بە پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق و ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی ئەم دواییە ئەنجامدرا.
سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر پابەندبوون بە كات و ساتە دەستووریەكان بۆ هەڵبژاردن و دیاریكردنی هەر سێ سەرۆكایەتییەكە، ڕوونیشی كردەوە كە گرنگە ڕێكەوتن لەسەر دید و پرۆگرام و بەشكردنی خەمی نیشتمان هەبێت بەشێویەیەك كە خزمەتی ولات بكات.
سەید حەكیم دووپاتیشی كردەوە كە یەكریزی لە چوارچێوەی هەماهەنگی گرنگی خۆی هەیە ئاماژەی بە ئاستی چوارچێوەكە كرد لە قۆناغی پێشوو و گوتیشیب ئەو خاڵە و چەند هۆكارێكی دیكە هۆكاری ئەو سەقامگیرییە سیاسی و كۆمەلایەتییە بوون و داواشی كرد بەرژەوەندی گشتی بەسەر بەرژەوەندی تایەبت زاڵ بكرێت.