سەید حەكیم لەگەڵ عەبداحوسێن عەبتان پێشهاتە سیاسییەكان و شایستە دەستوورییەكانی داهاتوو تاوتوێ دەكات
بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی لە رۆژی 21ی كاتوونی یەكە م لە نووسینگەی خۆی لە بەغدا پێشوازی لە بەڕێز عەبدولحسێن عەبتان سەرۆكی پارتی ئیقتدار وەتەن كرد، لەم دیدارە بیروڕا سەبارەت بە پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق و ناوچەكە و سروشتی شایستەكانی داهاتوو تاونوێ كرا.
سەماحەتی بانگەشەی دووپاتكردەوە بۆ یەكلایی كردنەوەی بژاردەكان بەپێی كات و ساتی دەستووری دیاریكراو، گوتیشی گرنگە كاری ئەنجومەنی نوێنەرانی داهاتوو ئەكتیڤ بكرێت بۆ ئەوەی لەهەردوو لایەنی تەشریعی و چاودێری و رۆیشتن بۆ پێكهێنانی حكومەت بكرێت كە بنەمای سەرەكی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بێت بۆ هاولاتیان لەگەڵ ڕووبەڕووبوونەوەی ركابەری ئابووری و كەشوهەوا.
.سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر ئەوەی ڕكابەری گەورە ئەوەیە كە فرە داهاتی بێتە كایەوە و چیتر پشت بەیەك داهات نەبەستین، گوتیشی ئازادی بڕیاری سیاسی گرنگە و ڕوونیشی كردەوە كە دەبێت بەرژەوەندی گشتی بەسەر بەرژەوەندی تایبەت زاڵ بكرێت، لەسەر مێزی گفتوگۆ دابنیشن و خەمەكانی نیشتمان بەیەكەوە لە ئەستۆ بگرین.