• سەید حەكیم پێشوازی لە بەڕێوەبەری كارەكانی ئەمەریكا دەكەوێت و لەگەڵی شایستە دەستوورییەكان و پەیوەندی دوو قۆڵی و سەقامگیری تاوتوێ دەكات

    2025/ 12 /16 

    سەید حەكیم پێشوازی لە بەڕێوەبەری كارەكانی ئەمەریكا دەكەوێت و لەگەڵی شایستە دەستوورییەكان و پەیوەندی دوو قۆڵی و سەقامگیری تاوتوێ دەكات

    لەنووسینگەی خۆی لە بەغدا سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی پێشوازی لە بەڕێز جۆشوا هاریس بەڕێوەبەری كارەكانی ئەمەریكا لە عێراق كەوت و لەم دیدارە بیروڕا ئالوگۆڕكرا سەبارەت بەدۆخی سیاسی عێراق و ناوچەكە و پەیوەندی دوو قۆڵی نێوان عێراق و واشنتۆن، لەگەڵ جەختكردن لەسەر پتەوكردنی ئەو پەیوەندییانە بەشێوەیەك كە خزمەتی بەرژەوەندی هەمووان بكات.

    سەماحەتی ئاماژەی بە سروشتی شایستەكانی داهاتوو كرد و ڕوونی كردەوە كە عێراق بەردەوامە لەسەر تەواوكردنی كارەكان بەپێی كات و ساتی دەستووری و داواشی كرد هەمووان پاڵپشتی بژاردەكانی گەل بكەن بۆ ئەوەی پێشینەكانی قۆناغی داهاتوو دیاری بكرێت، بەتایبەتی پێشینەكانی خزمەتگوزاری و ئابووری و ڕكابەرییەكانی كەش و هەوا.

    .لەكۆتاییدا سەماحەتی گرنگی ئەو پەیامە ئەرێنییانەی گەلی عێراقی خستە ڕوو كە لە هەڵبژاردنەكانی ئەم دواییە دەریبڕی و دەست پێوەگرتنی گەلیشی بە ڕێرەوی دیموكراسی و هەڵبژاردن خستە ڕوو و هەروەها ئاماژەی كرد كە گرنگە پاڵپشتی سەقامگیری عێراق بكریت لەبەر ئەوەی رۆلی هەیە لە پتەوكردنی سەقامگیری ناوچەكە و هەموو جیهانیش.

    Related News