• سەید حەكیم داوا دەكات قوربانییەكانی توركمان پاداشت بكرێن و رۆڵیان و نوێنەرایەتیان باشتر بكرێت

    2026/ 10 /08 

    سەید حەكیم داوا دەكات قوربانییەكانی توركمان پاداشت بكرێن و رۆڵیان و نوێنەرایەتیان باشتر بكرێت

     
    لەناوچەی تسعین لە كەركووك لە میواخانەی شێخ عەبدولمەهدی ئاغا بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت چاوی كەوت بە كۆمەڵێك برایانی توركومان كەوت و سەرەتا باسی قوربانییەكانی توركمانی لە ئەهلی بەیت كرد (سلاویان لێ بێت)لەقۆناغی دیكتاتۆریەت و شەڕی داعش، سەماحەتی داوای كرد كەس و كاری قوربانییەكان پاداشت بكرێن لەسەر بەخشین و قوربانییەكانی پێشكەشیان كردوە.
     
    سەماحەتی باسی پەیوەندی مێژوویی نێوان توركمان و خانەوادەی ئیمام حەكیم كرد (نهێنی پارێزراو بێت) و گوتیشی توركمان كۆڵەكەیەكی گرنگی عێراق و كەركووكن، گوتیشی كۆتایی هاتنی ئەركی هاوپەیمانان لە عێراق پەیامێكە لەسەر چامبوونەوەی عیراق، داواشی كرد وریابن و هۆشداربن و پلانی وا دابنێن كە چاودێری بەردەوام هەبێت،
    سەماحەتی جەختکردنەوە لەسەر ناردنی پەیامی دڵنیایی نێوان عێراقییەکان و کرانەوەیان بەرامبەر یەکتر، لەگەڵ ستایشکردنی یەکگرتوویی خەڵکی کەرکووک و چەسپاندنی بنەمای پێکەوەژیان، بۆ کەرکوک عێراقێکی بچووکە، هەروەها دەربڕینی گەشبینی خۆی بە ئایندەی عێراق سەرەڕای ئاستەنگ و بێزارییەکان، بەو پێیەی عێراق ڕەوتێکی بەرەو سەرەوەیە...

    لەكۆتاییدا سەید حەكیم جەختی لەوە کردەوە کە خزمەتگوزارییە ئەمنییەکانی عێراق بوونەتە بەتواناترینیان لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، و خاوەنی ئەزموونێکی گرنگن کە جیهان شانازی پێوە دەکات، داوای لە تورکمانەکان کرد پابەندبن بە ناسنامە و ناسیۆنالیزمی خۆیانەوە، هەروەها ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ئەوان پردی عێراقن بۆ گەلانی ناوچەکە و جیهان، هەروەها بانگەوازەکەی دووپاتکردەوە بۆ پشتگیریکردنی چینەکانی فەرمانبەران، جووتیاران، و بەڵێندەرەکان، بۆ پێشکەشکردنی هەلی کار، خزمەتگوزاری، ئاسایشی خۆراک، وەرگرتنەوەی زەوی، و بەردەوامبوونی چەرخی بەرهەمهێنان.
     

    Related News