سەید حەكیم: كاروانی ئاشتی هەنگاوێكە بۆ پتەوكردنی شیرازەی كۆمەڵگەیی و چەسپاندنی یەكڕیزی نیشتمانی لە عێراقی دوای هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی
بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم، سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت، چازی كەوت بە شاندێكی كاروانەكانی ئاشتی كە لەنێوان پارێزگا عێراقییەكان هاتوچۆی كردوە و چەندین ئەندامی كەسایەتییەكانی ئاینی و خێڵەكی و كۆمەلایەتی بوو، لەوێ سەماحەتی ستایشی هەر هەنگاویك كرد كە ببێتە هۆكاری یەكبوونی كۆمەڵگەیی و پتەوكردنی پێكهاتەكان و بەئەركی هەمووانی زانی و پەیامی دڵنیایی و یەكڕیزی نیشتمانی و نەفرەت كردن لە گوتاری تایفی و توند ڕەو.
سەید حەكیم ڕوونیكردەوە كە سروشتی ئەو قۆناغە و شایستەكانی پاش عێراق دوای كۆتایی هاتنی ئەركی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی و گەڕانەوەی سەروەری و كۆتاییهاتنی ئەو ئەركەی بە پەیامێكی چاكبوونەوە و دانپێدانانی نیو دەوڵەتی وەسفكرد.