• سەید حەكیم و سەرۆككۆمار گرنگی سەقامگیری هەرێمی كوردستان و پاڵپشتی چاكسازی و فرەیی ئابوورییان دووپات كردەوە

    2026/ 11 /07 

    سەید حەكیم و سەرۆككۆمار گرنگی سەقامگیری هەرێمی كوردستان و پاڵپشتی چاكسازی و فرەیی ئابوورییان دووپات كردەوە

     
    بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دوڵەت، لە نووسینگەی خۆی لە بەغدا پێشوازی لە بەڕێز نەزار ئامیدی سەرۆككۆمار كرد و لەم دیدارە بەڕێز حەكیم باسی كۆمەڵیك بابەتی ناوچەكەی كرد و باشان ئاماژەی بە گرنگی سەقامگیری هەرێمی كوردستان كرد و گوتی سەقامگیری عێراق بەندە بەسەقامگیری هەموو ناوچەكانی، هەروەها متمانەی خۆی دەربری بەوەی كوردەكان بتوانن هەموو ئەو كێشانە تێپەڕ بكەن، هەروەها باسی كۆتایی هاتنی ئەركی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی شەڕی داعشی كرد و گوتی دەبێت پەیامی دڵنیایی بۆ پێكهاتەكان بنێردرێت.
    سەید حەكیم گوتیشی پاڵپشتی حكومەت دەكەین لەڕێڕەوی چاكسازی و نەهێشتنی گەندەڵی و جەختیشی كردەوە كە دەبێت سوود لەو وانانە و پەندانە وەربگرین كە لەو قۆناغە هاتە پێش ئەویش بە فرەكردنی ئابووری و فرە كردنی دەروازەكانی هەناردەكردنی نەوتی عێراقی.

    Related News