• سەید حەكیم پێشوازی لە باڵیۆزی توركیا كرد و پەیوەندی دوو قۆڵی بەغدا و ئەنقەرەی تاوتوێ كرد

    2026/ 11 /09 

    سەید حەكیم پێشوازی لە باڵیۆزی توركیا كرد و پەیوەندی دوو قۆڵی بەغدا و ئەنقەرەی تاوتوێ كرد

     
    بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت لە نووسینگەی خۆی لە بەغدا پێشوازی لە بەڕێز ئەنیل بورا ئینان باڵیۆزی توركیا لە عێراق كرد و لەم دیدارە باس لە پەیوەندی دوو قۆڵی بەغدا و ئەنقەرە كرا و سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر گرنگی قۆستنەوەی خاڵە هاوبەشەكان و بەشێوەیەك كە خزمەتی بەرژەوەندی هەردوو وڵات و گەلی دۆست بكات.
    سەماحەتی حەكیم ئاماژەی بە سروشتی عێراق لە قۆناغی پاش كۆتاییهاتنی ئەركی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی شەڕی داعش كرد و ڕوونیكردەوە كە كۆتاییهاتنی ئەركی هاوپەیمانێتی بە لێكتێگەیشتن و گفتوگۆ بەڵگەی باشبوونی عێراقە و ئەوەش دانپێدانانی نێودەوڵەتییە بەو كارە،جەختیشی كردەوە كە گرنگە پەیامی دڵنیایی بە پێكهاتە عێراقییەكان بدرێت و پەیڕەوی هێوردنەوەی هەمووان هەبێت بۆ ئەوەی  دادپەروەری كۆمەڵایەتی بهێتە دی.
     
    سەبارەت بە دۆخی ناوچەكە سەید حەكیم گوتی ناوچەكە بەهەموو ولاتەكان زیانی بەركەوتوە بەهۆی ئەو پەرەسەندنە و پێویستیشە ئەو ولاتانە ئەركی زیاتر بكێشن بۆ ئەوەی ئەو كێشانە بەگفتوگۆ و لێك تێگەیشتن چارەسەر بكەن و بەرژەوەندی ئەو ولاتانەش ڕەچاو بكەن.
     

    Related News