• سەید حەكیم فرەكردنی سەرچاوەكانی پڕچەككردنی هێزە ئەمنییەكان و سەربازییەكان ئامادەیی بەرگری باشتر دەكات

    2026/ 09 /30 

    سەید حەكیم فرەكردنی سەرچاوەكانی پڕچەككردنی هێزە ئەمنییەكان و سەربازییەكان ئامادەیی بەرگری باشتر دەكات

    بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت لە نووسینگەی خۆی لەبەغدا پێشوازی لە بەڕێز لیوای روكن هادی ئەلكینانی سەرۆكی جموجۆلەكانی بەغدا كرد و لەم دیدارە پیرۆزبایی ئاڵوگۆر كرا بەبۆنەی رۆژی سەروەری كۆتایی هاتنی ئەركی هێزەكانی هاوپەیمانان كە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش لێرە بوون، سەماحەتی حەكیم جەختی كردەوە لەسەر ئەوەی پێویستە گورزی پێش وەختە و كتوپڕ بۆ پاشماوەكانی تیرۆر هەبیت و هەماهەنگیش لەگەڵ دەزگا ئەمنییەكانی دیكە بەهێزتر بكرێت.

    سەید حەكیم داوای كرد سەرچاوەكانی پڕچەككردنی سەرپازی و ئەمنی فرە بكرێن و ئاستی مەشقەكانیش باشتر بكرێت و تەكەنلۆژیای مۆدریرنیش لە مەشقەكان بەكار بهێنرێت و لەكۆتاییش ڕوونیكردەوە لە گرنگە بەبۆنەی رۆژی سەروەری ئاهەنگ گێڕان هەبێت و داواشی كرد ئەو رۆژە وەك رۆژێكی نیشتمانی سەیر بكرێت.

    Related News