• سەید حەكیم: پاڵپشتی كەیسی فەلەستینی هەڵوێستێكی عێراقی جێگیر و بەردەوامە

    2026/ 09 /29 

    سەید حەكیم: پاڵپشتی كەیسی فەلەستینی هەڵوێستێكی عێراقی جێگیر و بەردەوامە

    بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم، سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەتپێشوازی لە بەڕێز خاتوون سەمەر عەبدلرەحمان كرد كە باڵیۆزی فەلەستینە لە عێراق و لەم دیدارە باس لە پەیوەندیدوو قۆلی و پاڵپشتی دۆسێی فەلەستین كرا لەگەڵ مافی فەلەستین لە ژیانكردن لە خاكی خۆی و پاراستنی خاكی فەلەستین و شتە پیرۆزەكانی موسڵمانان.

    سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرپرسیارێتییەكە بەرامبەر ئەوەی لە فەلەستین دەكرێت و ڕوونیكردەوە كە عێراقییەكان هەموو ساتێك و هەموو بۆنەیەك پاڵپشتی خۆیان بۆ كەیسی فەلەستین دەردەبڕن، داواشی كرد فەلەستین یەكڕیز بێت لەڕووبەڕووبوونەوەی ڕكابەریییەكان كە ڕوبەڕووی ئەو دۆسێیە دەبێتەوە.

    Related News