سەماحەتی سەید حەكیم و فەخامەتی سەرۆك عەبدولفەتاح سیسێ چۆنیەتی پێشخستنی پەیوەندییەكان تاوتوێ دەكەن
بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەولەت چاوی كەوت بە فەخامەتی سەرۆك عەبدولفەتاح سیسێ سەۆكی كۆماری میسری عەرەبی و لەم دیدارە باس لە پتەوكردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكان و پێشهاتەكانی ناوچەكە و جیهان كرا.
سەماحەتی حەكیم لەم دیدارە قووڵی پەیوەندی نێوان عێراق و میسری خستە ڕوو و دڵخۆشی خۆی پیشاندا بە ئاستی بەرەو سەرەوەی كە لەهەموو بوارەكان لەگەڵ میسر بەخۆیەوە بینیوە و گوتیشی دلەبێت باشتر بكرێت و بچێتە چوراچێوەیەكی ستراتیژی لەنێوان هەردوو ولاتدا.
.
بەرێزیان بۆ سەرۆک کۆماری میسری ڕوون کردەوە کە عێراق لە بڕگەیەکی سەروەری نزیک دەبێتەوە لەگەڵ کۆتایی هاتنی ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە کۆتایی مانگی ئەیلولدا، هەروەها جەختی لە ئیرادەی هێزە سیاسییەکان کردەوە بۆ پاڵپشتیکردنی حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتی ئەلزەیدی لە ڕووبەڕووبوونەوەی پرسی چەک لە دەرەوەی کۆنترۆڵی دەوڵەت و ئاماژەی بەوەشکرد كە ئابووری عێراق توانای تێپەڕاندنی ئەو قەیرانەی ئێستای هەیە کە لە ئەنجامی گرژییە ناوچەییەکانەوە سەریهەڵداوە، هەروەها عێراق بە بەردەوامی هەنگاو دەنێت بەرەو چالاککردنی سیستەمێکی ئابووری هەمەچەشن کە خواستەکانی گەلەکەی بەدیبهێنێت و بناغەی پێویست بۆ گەشەپێدان دابین بکات.
.
. لەسەر ئاستی ناوچەكە، سەید حەکیم جەختی لە پێویستی دوورکەوتنەوە كردەوە لە هەنگاوە مەترسیدارەکانی پەرەسەندن کە ئەمساڵ لە ناوچەکەدا بەدی دەکرێت، هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە زمانی توندوتیژی و چەک چارەسەری بەردەوام بەرهەم ناهێنێت، بەڵکو زیاتر کاریگەری نەرێنی لەسەر لایەنە جیاوازەکانی ژیان بەجێدەهێڵێت، وەک ئەوەی لە قەیرانە ئابوورییەکانی ئێستادا بە تایبەتی لە کەرتی وزەدا دەرکەوتووە.
سەید حەكیم پاڵپشتی دووپات كردەوە بۆ ئەو ئەركە میسرییەی بۆ داكۆكی كردن لە مافەكانی گەلی فەلەستینی دەدرێت بۆ ئەوەی زوڵمیان لەسەر هەڵبگیرێت و ستایشی ئەو دەستپێشخەریەی میسری كردبۆ ئاوەدان كردنەوەی غەزە و هیوای خواست هەموو هەوڵە عەرەبییەكان یەكگر بن بۆ ئەوەی هیوا بۆ گەلانی عرەەب بگەڕێتەوە كە لەچەندین دەوڵەت لە مەینەتیدان و دووپاتی كردەوەش كە چارەنووسی عەرەب یەكە و تاكە ڕێگا بۆ چوونە دەرەوە لەم دۆخە گرژەی ئێستا ئەوەیە یەكگر بن.