• سەید حەكیم: پێشخستنی پەیوەندییەكانی عێراق و ئیتالیا خزمەتی بەرژەوەندی هەردوو ولاتی دۆست دەكات

    2026/ 09 /21 

    سەید حەكیم: پێشخستنی پەیوەندییەكانی عێراق و ئیتالیا خزمەتی بەرژەوەندی هەردوو ولاتی دۆست دەكات

     
    بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم، سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت پێشوازی لە بەڕێز نیكۆلۆ فۆنتانای باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق كرد و باسی پەیوەندی دوو قۆڵی هەردوو ولاتی كرد لەگەڵ چۆنیەتی پووێشخستنی ئەو پەیوەندییە بۆ ئەوەی خزمەتی بەرژەوەندی هەردوو ولاتی دۆست بكات، سەماحەت ئاماژەی كرد كە ئیتالیا بەو قەبارە گەورەیەی گرنگی زۆری بۆ عێراق هەیە لەبەر ئەوەی توانای ئابووری و سیاسی گەورەی هەیە.
     
    سەماحەتی ئاماژەی بەو ڕكابەرییانە كرد كە ڕووبەڕووی عیراق بووەتەوە لەسەرووی هەمووان ڕكابەری ئابووری كە بەهۆی كێشەكانی ناوچەكە هاتوتە كایەوە و ڕوونیشی كردەوە كە گرنگە ڕێوشوێن پەیڕەوی بكرێت بۆ ئەوەی دۆخە كۆنترۆڵ بكرێتوەك فرەكردنی ئابووری و زیاد كردنی دەروازەكانی هەناردە كردنی نەوت، هەروەها زیاد كردنی بەرهەم هێنان.
    سەماحەتی پاڵپشتی خۆی دووپات كردەوە بۆ چارەسەری دۆسێی چەكی دەرەوەی سنووری دەوڵەت بەپێی گفتوگۆ و لێك تێگەیشتن، هەروەها ستایشی هەموو ئەو ئەركانەی كرد بەرامبەر تیرۆر  و ئازادكردنی خاكی عیراق دراون بۆ ئەوەی شكۆی دەوڵەت بگەڕێتەوە.
     

    Related News