سەید حەكیم: زانكۆكان هاوبەشێكی سەركین بۆ چارەسەركردنی قەیڕانەكانی دەوڵەتی عێراقی
بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت لە نووسینگەی خۆی لە بەغدا پێشوازی لە بەڕێز دكتۆر هونەر عیسای سەرۆكی زانكۆیئەمەریكی لە كوردستان كرد، لەم دیدارە سەماحەتی گرنگی و رۆڵی ئەو زانكۆیانەی لە دۆزینەوەی بیرۆكە و چارەسەر بۆ كێشەكانی عێراق خستە ڕوو، هەروەها داوای كرد توێژینەوەكان تەنها لەسەر شتی ناوخۆیی و پێكهاتەیی نەبێت بەڵكو شتی دەرەوەش بگرێتەوە.
سەماحەتی ئاماژەی كرد كە مێژووی هاوبەش لەگەڵ گەلی كوردی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی مەرجەعیەتی ئیمام حەكیم (نهێنی پارێزراو بێت) كاتێك بەرگری لە گەلی كورد و پاراستنی خوێنی كورد كرد و داوای كرد ئەو پەویەندییە هەر بەردەوام بێتو نەوەكانی داهاتووش لێی ئاگادار بن لەگەڵ بەردەوام بوون بۆ یەكخستنی دیدی نیشتمانی هاوبەش بەرامبەر دۆسێیە گەورەكان.