سەید حەكیم: باڵادەستكردنی بەرژەوەندی گشتی بەسەر بەرژەوەندی تایبەت بەرپرسیارێتی هەمووانە
بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم، سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەتو سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی كەوت بە كۆمەڵیك لە سەركردە و كادیرانی ئافرەتانی ڕەوتی حیكمە لە پارێزگای میسان و لەم دیدارە بەڕێز حەكیم ستایشی مێژووی میسانی كرد لەگەڵ دەستكەوتەكانی و شانازییەكانی ئم شارە و دواتر ئاماژەی بە خاتوونی زەهرا دا بەبۆنەی یادی كۆچی دوایی (خوا لێی ڕازی بێت) وەك سونبلێكی بەرگریكردن لە ماف و پاراستنی ئیسلام بێ ئەوەی خوێن بڕژێت.
سەماحەتی جەختی كردەوە لە گرنگی پاراستنی نەهجی ناوەندگیری و هاوسەنگی و باڵادەستكردنی بەرژەوەندی گشتی بەسەر بەرژەوەندی تایبەت و ئەوەی بە بەرپرسیارێتی هەمووان دا و گوتی دەبێت ئێوەش درێژەی ڕێرەوی سەركردە شەهیدكان بن لەگەڵ بنەماكانیان و ئاماژەی كرد كە سیفەتەكانی شەهیدی میحراب (نهێنی پارێزراو بێت) ئەوە بوو كە مرۆڤێكی خاكی بوو بێ فیبوو قورئان خوێن بوو، كاتی ڕێكدەخست بەگوێرەی ئەوە كە بەسوود بوایە.
بەرێزیان جەختی لە گرنگی بەردەوامبوون لە کارکردن و هەوڵدان بۆ کاریگەری، و بەئامانجکردنی بازنەکانی نزیکترین لە ڕێکخراوەکە کردەوە، داوای گرنگی نیشاندانی ناسنامەی ئێستا و شانازی پێی کرد، ئاماژەی بەوەدا کە بزووتنەوەی حیکمەی نیشتمانی مێژوویەکی گەشاوەی هەیە لە سەر بە ڕێبازی سەرکردە شەهیدەکان، جەختی لەسەر گرنگی دوورخستنەوە و هەڵوەشاندنەوەی گومانەکان، بەرگەگرتن لە ناڕەحەتیەکان و ئاگادارکردنەوە کردەوە لە پێگەی سیاسی...