• سەید حەكیم داوا دەكات پەرەسەندنی ناوچەكە بەكۆتا بێت و گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن شوێنی بگرێتەوە

    2026/ 09 /20 

    سەید حەكیم داوا دەكات پەرەسەندنی ناوچەكە بەكۆتا بێت و گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن شوێنی بگرێتەوە

     
    بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێز  نیشتمانییەكانی دەوڵەت لە نووسینگەی خۆی لە بەغدا پێشوازی لە بەڕێز ستیفن فیگن كاربەڕێگەری كارەكانی باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە بەغدا كەوت و لەم دیدارە باس لە پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق و ناوچەكە و پتەوكردنی پەیوەندی دوو قۆڵی لەنێوان هەردوو وڵات كرا.
    سەماحەتی حەكیم بانگەشەی دووپات كردەوە بۆ چارەسەری كێشەی چەكی دەرەوەی سنووری دەوڵەت و ڕوونیكردەوە كە گرنگە بە باشی مامەڵە لەگەڵ ئەو دۆسێیە بكرێت بەپێی بەرژەوەندی نیشتمانی عێراقی و بەپێی پلان و كات وس تی عێراقی دیاری كراو، دووپاتیشی كردەوە كە چارەسەری ئەو كێشەیە شایستەیەكی دەستوورییە و بەرژەوەندییەكی نیشتمانییە و هەموو ئەو ئەركانەی بەرز نرخاند كە بەشداربوون لە ئازاد كردنی خاكی عێراق و گەڕانەوەی شكۆی دەوڵەت.
    .سەبارەت بەدۆخی ئابووری سەماحەتی ڕوونیكردەوە كە فرەیی ئابووری و زیادكردنی دەروازەكانی هەناردەكردنی نەوت وزیادكردنی بەرهەمهێنان پێویستە كە دەبێت لەگەڵ سامانی عێراق و ژمارەی دانیشتوانی بگونجێت،لەگەڵ قەبارەی ئەو زیانانەی بەهۆی تیرۆر و ڕووداوەكانی ئەم دواییەی ناوچەكە بەریكەوتوە، داواشی كرد ئەو پەرەسەندنەی ناوچەكە بوەستێنرێت و لەبری ئەو گفتوگۆ و لێك تێگەیشتن هەبێت بۆ ئەوەی سەقامگیری و هێوری بۆ ناوچەكە بگەڕێتەوە.

    Related News