سەید حەكیم و مالكی: یەكڕیزی چوارچێوەی هەماهەنگی گەرەنتییە بۆ بەردەوامی سەقامگیری و دروستكردنی بڕیاری نیشتمانی
بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم، سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت پێشوازی لە بەڕێز نوری مالكی سەرۆكی هاوپەیمانێتی دەوڵەتی یاسا كرد و لەم دیدارە باس لە شایستەكانی داهاتوو كرا.
هەردوو لا پالپشتی خۆیان بۆ ڕێرەوی سنوورداركردنی چەك بۆ دەستی دەوڵەت لەڕێگەی لێكتێگەیشتن و گفتوگۆ لەگەڵ ستایشی رۆڵی گروپەكان لە بەرگری كردن لە عێراق و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر كرد.
سەماحەتی حەكیم پالپشتی خۆی بۆ هەڵمەتی نەهێشتنی گەندەلی دووپات كردەوە و داوای كرد دۆسێیە گەورەكان بەئامانج بگیرێن و پارەی گشتی بگەڕێندرێتەوە و دووپاتی كردەوەش كە پێویستە بەداتا كردن لە حكومەت هەبیت بۆ ڕێگا گرتن لە دزینی پارەی گشتی.
لەكۆتاییدا دووپات كرایەوە كە گرنگە یەكڕیزی چوراچێوەی هەماهەنگی بەردەوام بێت و ستایشی هەموو ئەو ئەركانەی كرد كە دراوە لەپێناو سەقامگیری و بەشداربوون لە دروستكردنی بڕیاری نیشتمانی هەروەها داواشی كرد هەردوو لا بەردەوام بن بۆ تەواوكردنی كابینەی حكومی و دیاریكردنی كەسایەتی كارامە و بەتوانا و دەستپاك.