سەید حەكیم داوا لە سەركردەكانی ڕەوتی حیكمە دەكات ڕوون بن و خزمەتی گەلی عێراقی بكەن
بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەولەت و سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە كۆمەڵێكی زۆر لە سەركردەكانی ڕەوتەكە و كادیرانی لە ناوچەی كازمییەی بەغدا كەوت و سەرەتا پیرۆزبایی لەدایك بوونی پێغەمبەری ئازیز (د خ) و ئیمامی سادق خوا لێی ڕازی بێت كرد و پرسەی خۆی بەبۆنەی یادی شەهید بوونی شەهیدی میحراب (نهێنی پارێزراو بێت) كرد.
. بەڕێزیان داوای کرد وانە وەربگیرێت لە ژیاننامەی پێغەمبەری بەڕێز (د خ) کە تایبەتمەند بوو بە كۆمەڵێك سیفات كە بە دەگمەن لە کەسێکی تردا دەبینرێن، هەروەها ئاماژەی بە پێویستی بیرکردنەوە لە وەرگرتنی بەرپرسیارێتی و بەرژەوەندی گشتی و بەرز ڕاگرتنی ئایین بەسەر هەر بەرژەوەندییەک یان نازناوێکی تردا لە پێشینەی کارەکانی دا، بە ئاماژەدان بە ڕووداوی پەیمانی حودەیبییە، كە چۆن پێغەمبەری خودا (د خ) بەکاری هێنا بۆ بەهێزکردنی ئیسلام و بڵاوکردنەوەی و گفتوگۆكردنی لەگەڵ ئیمپراتۆرییەتەكانی دورگەی عەرەبی.
سەماحەتی سەید حەكیم داوای چاوپۆشیکردن و نەدانی دەرفەتی بە کەسانی دیکە بۆ ئامانجکردنی پڕۆژەی حیکمەی نیشتمانی لە ڕێگەی شەڕە لاوەکییەکانەوە كرد، هەروەها جەختی لەسەر گرنگیدان بە پڕۆژەی نیشتمانی و بەرژەوەندی عێراق و سیستەمی سیاسییەکەی کردەوە، سەرکردایەتی حیکمەی بە بەرپرسیارێتی ڕوونکردنەوە و تێگەیاندنی پڕۆژەکەیان لە ئەستۆ بگرن و پێویستی جیاکردنەوەی ئەو کەسانەی کە ئەجێندای تایبەتیان هەیە و بە ئەنقەست کەسانی دیکە دەکەنە ئامانج، و ئەوانەی کە بەهۆی زانیاری هەڵەوە سەریان لێ شێوا، هەروەها جەختی كردەوە لە بەڕێوەبردنی پەیوەندییەکانی عێراق بەپێی پرەنسیپی هاوسەنگی، بەشێوەیەک کە بەرژەوەندی نەتەوەیی عێراقی تێدا پارێزراو بێت.
. هەروەها بەڕێز حەکیم داوای شانازی كردنی بە بزووتنەوەی حیکمە و مێژوو و هێما و سەرکردەکانی کرد و جەختی لەسەر گرنگی نمایشکردن و پێشخستنی ئەم ناسنامەیە بۆ کەسانی دیکە کردەوە و لە قۆناغێکی تەنها بڵاوکردنەوە بۆ قۆناغێکی کاریگەری ڕاستەقینە بگوازرێتەوە، جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەمە پێویستە بە کەڵک وەرگرتن لە لۆژیکی ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانی لە ڕووبەڕووبوونەوەی دۆخی نیشتمانی و ڕووداوە هەنووکەییەکاندا بەدی بهێنرێت، هەروەها جەختی لەسەر گرنگییەکی سەرەکی خزمەتکردنی گەلی عێراق كردەوە. بەڕێزیان هەڵوێستەکانی ئیمام حەکیم (خوا لێی ڕازی بێت)ی لەبارەی نیشتمانپەروەری و بەرگریکردن لە ئیسلام و دۆزی فەلەستینی باسكرد و بیر ئامادەبووانی هێنایەوە.
.
بەڕێزیان جەختی لەسەر گرنگی هەمەچەشنکردنی ئابووری عێراق و فراوانکردنی ڕێگاکانی هەناردەکردنی نەوتی عێراق لە ڕێگەی دەریای سوور و دەریای ناوەڕاست کردەوە، هەروەها تیشکی خستە سەر ڕۆڵی گرنگی سندوقی گەشەپێدان لە پشتگیریکردنی وەبەرهێنان و پڕۆژەکانی گەشەپێدان و ڕەخساندنی هەلی کار، جگە لەوەش،بەڕێزیان جەختی لە گرنگی نیشتمانپەروەری شیعە کردەوە و ڕوونیکردەوە کە لە کاتێکدا موسڵمانانی شیعە بە باوەڕ و پەرۆشییان بۆ ئەهل ئەلبەیت هەیە (سڵاویان لێ بێت) یەکگرتوون، بە هەمان شێوە بە نیشتمانپەروەری خۆیان لە چوارچێوەی وڵاتەکانیاندا یەکگرتوون، شانبەشانی هاونیشتیمانیان ،ئاماژەی بەوەشکرد، فرەچەشنی فیکری لەناو پێکهاتەی شیعەدا وا دەکات ئەرکە ئایینی و نەتەوەییەکان جیاواز بن، هیچ ناکۆکی و دژایەتییەکی سروشتی لە نێوانیاندا نەبێت.
لەكۆتاییدا سەماحەتی باسی سنوورداركردنی چەكی بەدەستی دەوڵەت كرد و دووپاتی كردەوە كە ئەوە پرۆژەیەكی نیشتمانی عێراقییە و چەك ڕادەستی حەشدی شەعبی دەكرێت بەو پێیەی دەزگایەكی فەرمی و ئەمنی عێراقییە.