سەید حەكیم جەخت دەكات لەسەر یەكڕیزی چوارچێوەی هەمانگی و دەركردنی یاساكان كە پەیوەستن بە پێداویست هاوڵاتی
بەڕێز سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت پێشوازی لە بەڕێز هادی عامری ئەمینداری گشتی ڕێكخراوی بەدر كرد.
لەم دیدارە پێشهاتەكانی دۆخی سیاسی و عێراق و ناوچەكە باس كرا و هەردوو لا باسی تەواوكردنی دۆسێی كابینەی نوێی حكومەتیان كرد و سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە پێویستە بەردەوام بن بۆ تەواوكردنی كابینەی وەزاری و پاڵپشتی حكومەتی عەلی ئەلزەیدی لە كارەكانی چاكسازی و خزمەتگوزاری و نەهێشتنی گەندەڵی.
هەروەها لە كۆتایی قسەكانی جەختی لەسەر یەكڕیزی چوارچێوەی هەماهەنگی كردەوە و بەوەی كە پێوستە چەند یاسایەك دەربكەن كە پەیوەست بێت بە هاوڵاتی و پێداویستییەكانی لەو ساتەی ئابوورییەی ئیستا پێیدا تێپەڕ دەبین.