سەید حەكیم داوای قۆستنەوەی ئەو دۆخە دەكات بۆ ئەوەی ئابووری فرە بكرێت و كەرتەكانی بەرهەم هێنانیش ئەكتیڤ بكرێن
بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هیزەنیشتمانییەكانی دەوڵەت و سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی كەوت بە كۆمەڵێك سەركردەكانی ڕێكخستنەكانی ڕەوتی حیكمە لە میسان، لەم دیدارە سەرەتا سەید حەكیم پرسەی خۆی ئاراستە كرد لە یادی شەهید بوونی ئیمامی عەسكەری (سلاوی لێ بێت) و باسی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەوی كرد لەكاتی بەجێگەیاندنی ئەركی خۆی و ئاماژەی بە بەربەستە فیكرییەكان كرد، لە پاراستنی خاوەن عەسر و زەمان ئیمام مەهدی مونتەزەر (خوا دەركەوتنی خێرا بكات) لای ئەهلی بەیت بەهۆی غەیبەتی پیرۆزی ئەو.
سەماحەتی ڕوونیكردەوە كە پرۆژەی رەوتی حیكمە ڕووبەڕووی بە ئامانج بوونی زۆر بووەوە كە ئەوانی دیكە بەم شێوەیە تووش نەهاتن، ئەوەش بەڵگەیە لەسەر كاریگەری ئەو پرۆژەیە و داوای لە رۆلەكانی حیكمە كرد پشت بە بنەمای ڕوونكردنەوە ببەستن بۆ ئەوەی سروشتی پرۆژەكە بزانن و گومانن بڕەوێننەوە كە ڕووبەڕووی ڕەوتەكە دەبێتەوە، جەختیشی كردەوە لەسەر گرنگی گواستنەوە بۆ قۆناغی بلاوبوونەوە و كارلێكردن.
بەڕێزیان داوای ئاشنابوون بە پڕۆژەکە و ژیاننامەی هێما و شەهیدە بەناوبانگەکانی كرد، هەروەها جەختی لەسەر پێویستی ناسینەوەی کەسانی لێهاتوو و بەهێزکردنیان کردەوە، لەگەڵ گرنگی دانانی کەسی گونجاو لە شوێنی گونجاو و جەختیشی لەسەر گرنگی کاری مەیدانی و پێشکەشکردنی خزمەت بە خەڵکی میسان کردەوە.
لەكۆتایی قسەكانیدا سەماحەتی حەكیم جەختی كردەوە لەسەر گرنگی قۆستنەوەی ئەو قۆناغە بۆ ئەوەی ئابووری فرە بكرێت و كەرتەكانی بەرهەم هێنانیش وەك گەشتیاری و پیشەسازی و كشتوكاڵ و وەبەرهێنان و تەكنەلۆژیای سەردەم ئەكتیڤ بكرێن، لەگەڵ گرنگی فرە كردنی دەروازەكانی هەناردەكردنی نەوتی خام هەروەها جەختیشی كردەوە لەسەر نەهێشتنی گەندەڵی و بەردەوام بوون لەسەر ئەم شالاوە و گەشبینی خۆی پیشان دا بەوەی چەكیش بە گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن بەدەست دەوڵەتەوە بێت و سنووردار بكرێت.