سەید حەكیم داوا دەكات گفتوگۆ باڵادەست بكرێت بەسەر ڕكابەرییە نیشتمانییەكان
بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت پێشوازی لە شێخ كامل جەنابی شێخی مەشایخی هۆزی جەنابییەكانی لە عێراق كرد و بەڕێزیان جەختی كردەوە لەسەر یەكڕیزی لەبەرامبەر ڕكابەرییەكان و دوور كەوتنەوە لە گوتاری توند و جیاكاری لە ڕكابەرییەكانی ئێستا ڕووبەڕووی عێراق بوونەتەوە.
سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە گفتوگۆ گرنگی هەیە، لەگەڵ پەیڕەو كردنی ڕێگا چارەی یاسایی و دەستووری بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان، ڕوونیشی كردەوە كە ركابەری ئابووری لەپێشینەی ئەو كارانەیە كە دەبێت چارەسەر بكرێت و گەشبینی خۆی دەربری بەوەی كە ئەوە تێپەڕ بكرێت هەر وەك پێشووتر ڕكابەری ئەمنی و سیاسی و كۆمەلایەتی تێپەڕ كران.